گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاسایش راگەیەندراوێکى لەبارەى دەستگیرکردنى دوو تەقەکەر بڵاوکردەوە

2020.10.14 - 23:52
App store icon Play store icon Play store icon
ئاسایش راگەیەندراوێکى لەبارەى دەستگیرکردنى دوو تەقەکەر بڵاوکردەوە

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى ڕۆژئاواى سلێمانى راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بە دەستگیرکردنى دوو تەقەکەر و تێکدارەى شارى چەمچەماڵ کرد.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە راگەیەندراوەکەى بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى ڕۆژئاواى سلێمانیدا کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە، ئاماژە بەوە کراوە "پاش ئەوەی کەسەر لەئێوارەی (14ى تشرینى یەکەمى 2020) تەقەیەکی زۆرکرا بوە هۆی ترس و دڵەڕاوکێ لەنێو هاوڵاتیاندا دەستبەجێ هێزەکانمان دەستیانکرد بەڵێکۆلینەوە".

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لەئەنجامدا دووکەسیان دەستگیرکرد بەناوەکانی (ێ،ک،ع)(ب،ح،ڕ) ،کە تۆمەتباری تەقەکانن و دوکڵاشینکۆف و یەک دەمانچەی جۆری گڵۆک و دو چەقۆیان پێ گیراوە.

 

راگەیەندراوەکە رونیدەکاتەوە،  لە ئێستادا بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ بەبڕیاری (570) ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.