گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دۆسیەى کارەبا لە عێراق ’ئاشکراکردنى ناوى چەند بەرپرسێک كە پارەى گشتيیان بەهەدەر داوە’

2020.10.14 - 23:41
App store icon Play store icon Play store icon
دۆسیەى کارەبا لە عێراق ’ئاشکراکردنى ناوى چەند بەرپرسێک كە پارەى گشتيیان بەهەدەر داوە’

ناس كورد- 

ليژنەى ڕاسپێردراو بۆ لێكۆڵينەوە لە دۆسیەى كارەبا ئاشكرايكرد، شيكردنەوەى بۆ ژمارەيەك لە دۆسیە كردوە و لە چەند ڕۆژى داهاتودا ڕاپۆرتێك بڵاودەكاتەوە كە تێيدا سەرکۆنەى چەند وەزير و بەڕێوەبەرێكى گشتى پێشتر دەكات كە پارەى گشتيیان بەهەدەر داوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

عەلى سەعدون لامى، ئەندامى ليژنەى ڕاسپێردراو بۆ لێكۆڵينەوە لە دۆسیەى كارەبا (14ى تشرينى يەكەمى 2020) بە ئاژانسى فەرمى هەواڵى عێراقییەى ڕاگەياند، ليژنەكە سەيرى ژمارەيەكى زۆر دۆسیەى كردوە ئەويش بە هاوكارى شارەزايانى تايبەتمەند لەو دۆسیانەدا، بەئامانجى شيكردنەوەى گرێبەستەكان.

 

ڕونيشيكردوەتەوە، لەماوەى هەفتەى داهاتودا ليژنەكە ڕاپۆرتێك لەو بارەيەوە بڵاودەكاتەوە تێيدا سەرکۆنەى کارى چەند وەزير و بەڕێوەبەرێكى گشتى پێشتر دەكات بەهۆى بەهەدەردانى پارەى گشتى و كەيسەكە ڕادەستى نەزاهە دەكرێت بۆ لێكۆڵينەوە و ڕادەستكردنى بە دادگا.

 

ئەو ئەندامەى ليژنەكە وتوشيەتى، ناوى زۆرينەى كۆمپانياكان بەكارهێنراوە بۆ هاوردەكردنى پێداويستى لە دەرەوە و فرۆشتنەوەى لە بازاڕ بە حسابى ئەوەى كە ناوخۆييە، بۆيە كارگە ناوخۆييەكان وەستاون و بێكارى بەردەوامە.

 

جەختیشى كردوەتەوە، لەگەڵ وەزارەتى پيشەسازى و كانزاكان قسەيان كردوە بۆ چاوخشانەوە بە گرێبەستەكاندا، پێويستە هاوبەشى ڕاستەقينە هەبێت بۆ كارپێكردنى كۆمپانياكان و ئەوانەى كارى تێدا دەكەن، پلانيش هەيە كارگە زيانبەخشەكان بۆ ژينگە ببرێنە دەرەوەى شارەكان و شارێكى پيشەسازى تەواو دابين بكرێت كە ژێرخانى هەبێت بۆ وەرگرتنى كارگەكان، هەروەك لە زۆربەى وڵاتانى جيهاندا هەيە.