گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێغەمبەری ئیسلام دەوڵەمەندبووە یان هەژار؟

2020.10.14 - 21:43
App store icon Play store icon Play store icon
پێغەمبەری ئیسلام دەوڵەمەندبووە یان هەژار؟

ناس کورد-

لەبارەی مشتومڕی سامان و دارایی پێغەمبەری ئیسلام، بانگخواز و شارەزا لە شەریعەتی ئیسلام دكتۆر كەریم ئەحمەد ، هێرش دەكاتە سەر "قورئانییەكان" كە باس لەوە دەكەن بەپێچەوانەی باوەڕی باوەوە پێغەمبەر دەوڵەمەند بووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

دكتۆر كەریم كە پزیشكیی لە بەغدا تەواوكردووە و لەبارەی بابەتە ئیسلامییەكانەوە دەنوسێت، لە هەژماری خۆی لە "فەیسبوك" ئەمڕۆ (14/ 10/ 2020) سەرنجێكی لەو بارەیەوە نووسیوە بەناوی "پێغەمبەری خوا دەوڵەمەند بووە یان هەژار؟" كە "ناس كورد" دەقەكەی وەك خۆی بڵاو دەكاتەوە:

 

پێغەمبەری خوا دەوڵەمەندبووە یان هەژار؟

ئەوەی تا ئێستا لە زهنی موسوڵماناندا چەسپیوە ئەوەیە کە پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم  بەهەژاری ژیاوە ئیتر بیریان لەوە نەکردۆتەوە چەندی دەسکەوتووەو سەرچاوەی داراییەکەی چی بووە تەنها لەڕوانگەی ئەو ریوایەتانەی كه هاوەڵانی دەیگێڕنەوە باوەڕیان هێناوە کە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم کەسێکی زاهید بووەو هەژارانە ژیاوە و هەستیان نەکردووە کە ئەمانە دژ و ناتەبابن لەگەڵ ئەو ئایەتەی کەدەفەرموێت ووجدك عائلا فاغنى  واتە بینی هەژاری دەوڵەمەندی کردی تا کۆمەڵێک پەیدا بوون  خۆیان بە قوڕئانی و عەقلانی ئەزانن ئەڵێن پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم بەبەڵگەی ئەو ئایەتەی سەرەوەو بەبەڵگەی ئەوەی پێنج یەکی دەسکەوتەکانی شەڕ بۆ ئەو بووەو خوا فەرمانی پێدەدا بەهاوسەنگی لە بەخشین و گرتنەوەدا کە بەکەسی هەبوو دەوترێت کەواتە پێغەمبەر دەوڵەمەند بووە،  دڵخۆشیشن بەوەی بەم اکتشافە ئەو ریوایەتانەیان بەدرۆ خستۆتەوە کە دەڵێن پێغەمبەری خوا هەژارانە ژیاوەو جاری وا بووە بەچەند مانگ ئاگر لەماڵیدا نەکراەتەوە و پێغەمبەر و ئالی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم سێ ڕۆژ بەسەریەکەوە تێریان لەهیچ خواردنێک نەخواردووە!

 

لەوەڵامدا دەڵێین  ئێوە دوو شتتان  تێکەڵ کردووە : هەژاری و هەڵبژاردنی ژیانی سادەو هەژارانەو زاهیدانە ، و لەبەرئەوەی باوەڕتان بەریوایات نییە پێغەمبەری خواتان بەباشی  نەناسیوە ،  تەنانەت توێژینەوەتان لەقوڕئانیشدا تێرو تەسەلی پێوە دیارنییە  ، خۆ ئێوە بەلای خۆتانەوە قورئانین ، واتە ئەبێ شارەزای هەموو ئەو ئایەتانە بن کە باس لە چەمکێک یان بابەتێک دەکات،  ئەڵێی چاوتان بەو ئایەتانەی سورەی ئەحزاب نەکەوتووە کە خوا بە پێغەمبەرەکەی دەفەرموێت : يا أيها النبي قل لازواجك ان كنتن تردن الحياة الدنيا وزينتها فتعالين امتعكن واسرحكن سراحا جميلا. وأن كنتن تردن الله ورسوله والدار الآخرة فإن الله اعد للمحسنات منكن أجرا عظيما. الاحزاب ٢٨-٢٩

 

وابزانم ماناکەی لای هەمووان ڕوونە کە خوا بە پێغەمبەر دەفەرموێت بە خێزانەکانی بڵێت ئەگەر دونیاو خۆشییەکانی دونیاتان دەوێت وەرن با مافەکانی خۆتانتان بدەمێ و بە شێوەیەکی جوان دەسبەردارتان بم ، ئەگەر خواو پێغەمبەر و ڕۆژیدواییش هەڵدەبژێرن ئەوا خوا بۆچاکەکارانتان پاداشتێکی گەورەی ئامادەکردووە.

 

جارێ ئەم ئایەتە هەر لە ڕێوە ئەیسەلمێنێ کە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم خێزانی زۆری هەبووە .

 

دووەم: وەنەبێ ئەم ئایەتە لە کاتێکدادابەزیبێت کە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم هیچی بەدەستەوە نەبووبێت بەڵکو لەدوای دەسگرتن بەسەر دەسکەوتێکی زۆردا کە لەئایەتی ۲۷ی هەمان سورەتدا هاتووە دەفەرموێت:واورثكم أرضهم وديارهم واموالهم وارضا لم تطئوها وكان الله على كل شيء قدير. الاحزاب ٢٧

 

واتە خوای گەورە زەوی و ماڵەکانیان و سامانەکانیانی دا بە ئێوە لەگەڵ زەوییەکیش  کە تێی نەچووبوون .

 

واتە پێغەمبەری خوا  صلی اللە علیە وسلم سامانێکی زۆری لەبەردەستدا بوو لە پێنج یەکی دەسکەوتەکانی ئەو شەڕە ، کەواتە بۆچی خوا فەرمانی پێدەدا خێزانەکانی سەرپشک بکات لەنێوان خۆشگوزەرانی و هەڵبژاردنی خواوپێغەمبەرو دوا ڕۆژدا؟

 

ئەمە ئەو شتەیە کە ئەو بەڕێزانە نەیانتوانیوە لێی تێبگەن کە پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم کەسێکی خاوەن پەیام بووەو هەموو هەنگاوێکی لەپێناوی پەیامەکەیدا بووە تەنانەت ژن هێنانەکانیشی.

 

پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم ئەوەندە بەخشندە بووە لەوەصفیدا دەڵێن وەکو کەسێک دەبەخشێت لەهەژاری نەترسێت.

 

پێغەمبەری خوا ئەیویست خێزانەکانی تێبگەیەنێت کە ئەوان خێزانی کەسێکی خاوەن پەیامن و ژیانیان ئەبێ لەسەر ئەوە بەرمەجە بکەن.

 

پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم بەدەستی خۆی ژیانی سادەو هاکەزایی هەڵبژاردبوو نەک لەناچاری ، ئەمەش گەورەترە لەوەی مرۆڤ بەناچاری بەسادەیی بژی.

 

دەکرێ ئەو بەڕێزانە خۆیان کە ریوایەتەکان ڕەتدەکەنەوە پێمان بڵێن پێغەمبەری خوا چۆن ژیاوە؟ ئایا وێنەیەکی ڕوونیان لایە لەسەر چۆنێتی ژیانی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم یان باوەڕیان بە استراتیجیة اللا بديل هەیە وەکو ابراهیم السکران دەڵێت کە دەڵێ ئەوەی هەیە بیڕوخێنەو هیچ مەهێنە جێگەی؟

 

ئەوان وائەزانن تەنها ئەبو هورەیرە باسی سادەیی ژیانی پێغەمبەری کردووە نازانن دەیان هاوەڵ ئاماژەیان بەو شتەکردووەو  سادەیی ژیانی پێغەمبەر حوکمی موتەواتیرو موسەللەماتی وەرگرتووەو ئەو ئایەتانەی سەرەوەش پشتڕاستکەرەوەی ئەوڕاستییەن.

 

یەکێکی تر لەو هەڵانەی ئەو بەڕێزانە تێی کەوتوون  مەسەلەی اسرافە ، وادەزانن ئەگەر پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم هەرچییەکی بەخشیبێ لەپێناوی سەرخستنی پەیامەکەیدا ئێسرافە لەکاتێکدا کە ئەوە ئەچێتە بابی قوربانیدان ، هەر لەو سۆنگەیەشەوە بووە خێزانەکانی پێغەمبەر چییان دەسکەوتایەهەموویان دەبەخشییەوە، ئەو فەرمودەیەی پێغەمبەریش بەدایکمان عائشە لەدوای بەخشینی ئاژەڵەکە کە فەرمووی چیمان بۆ ماوەتەوە ئەی عائیشە ووتی تەنها دەسەکەی ، فەرمووی هەموویمان بۆ ماوەتەوە دەسەکەی نەبێت.

 

من لەو برادەرە قوڕئانییانە داوادەکەم بەبێ پەنابردن بە ریوایەتەکان پێمان بڵێن ئەو ئایەتانە باسی چ جەنگێک دەکەن و دواتر هەڵوێستی خێزانەکانی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم چی بوو و وەڵامیان چی بوو؟

 

هەروەها لێیان دەپرسم دەتانەوێ چی بڵێن بەخەڵکی؟ بڵێن پێغەمبەر وەو سەرکردەیەکی موترەف  ژیاوەو هەمیشە لە غەمی خواردندا بووە؟ ڕەنگە عەلمانی و بێدینەکان بڵێن ئەی ئەو هەموو ژنە بەمەبەستی ڕابواردن و خۆشگوزەرانی نەبووە؟ کەواتە مانع چییە لەخواردن و پۆشاکیشدا هەمان شتی کردبێ؟ ئەمە تێڕوانینی کەسێکە بۆ پێغەمبەر کە باوەڕی بە پێغەمبەرایەتی ئەوو پەیامدارییەکەی نەبێت و جیاوازی نەخاتە نێوان ئەو دووەو باوەڕی نەبێ بەوەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم هەرچی کردووە بە ڕەزامەندی خوا بووە.