گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لقى سلێمانى یەکێتى مامۆستایان لەبارەى بایکۆتکردنى دەوامەوە راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە

2020.10.14 - 20:38
App store icon Play store icon Play store icon
لقى سلێمانى یەکێتى مامۆستایان لەبارەى بایکۆتکردنى دەوامەوە راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە

ناس کورد-

لقى سلێمانى یەکێتى مامۆستایانى کوردستان ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە بایکۆتکردنى دەوام بەردەوام دەبن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە راگەیەندراوەکەى لقى سلێمانى یەکێتى مامۆستایان کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە، ئاماژە بەوە کراوە "بە دابەشکردنى مووچە بایکۆت ناشکێنین و سوورین لەسەر داواکارییەکانمان".

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، مامۆستایان بەردەوام دەبن لەسەر هەڵوێستى ڕۆژى 6ى10ى2020 و بایکۆتکردنى دەوام و جەخت لەسەر جێبەجێکردنى داواکارییەکان دەکەنەوە کە خۆیان دەبیننەوە لە : 30 ڕۆژ جارێک مووچە بەبێ لێ بڕین بدرێت و کارکردنەوە بە تەرفیع لە لیستى مووچە و دەرکردنى یاساى پارێزبەندى مامۆستا لە پەرلەمانى کوردستان و بەلیستى جیا %18ى بڕاو خەرج بکرێتەوە لە هەفتەى داهاتوودا.