گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ستراتفۆرد: سزای ئەمەریكی بەڕێوەیە دژی عێراق 

2020.10.14 - 18:02
App store icon Play store icon Play store icon
ستراتفۆرد: سزای ئەمەریكی بەڕێوەیە دژی عێراق 

ناس کورد- 

دەزگای ستراتفۆردی ئەمەریكی پێشبینی دەكات ئەمەریكا سزا بەسەر عێراقدا بسەپێنێت ئەگەر بانكی ناوەندی عێراق پارە بلۆككراوەكانی تاران بداتەوە. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

دەزگاكە لە دوا هەڵسەنگاندنی خۆیدا كە "ناس كورد" دیویەتی، (14ى تشرینی یەكەمی 2020) بڵاويكردوەتەوە، ئەو ڕێكکەوتنەى لەنێوان عێراق و ئێراندا هەيە ڕێگە بە تاران دەدات كە كاڵا سەرەكيەكان و دەرمان لە عێراق بكڕێت، ئەويش بە بەكارهێنانى ئەو قەرزەى لەسەر عێراق كۆبونەوە كە پارەى هەناردە وزەى ئێرانييە، كە بەهۆى سزاكانى ئەمريكاوە بلۆك كراون.

 

دەزگاكە ڕونيشيكردوەتەوە، ئەمريكا هەوڵى ڕێگەگرتن لە جێبەجێكردنى ڕێكکەوتنەكە دەدات، ئەويش لەڕێگەى هەڕەشەكردن بە سەپاندنى سزا بەسەر لايەنە عێراقيە بەشدارەكان لە هاوردە و هەناردەكردنى كاڵا، ياخود لەڕێگەى هەڕەشەكردن بۆ درێژنەكردنەوەى لێخۆشبون لە عێراق بۆ هاوردەكردنى نەوت و غازى ئێرانى، دواى ئەوەى درێژكردنەوەى پێشوو لە مانگى 11 كۆتايى دێت.

 

دەزگای ستراتفۆردی ئەمەریكی هێماى بۆ ئەوەشكردوە، كۆى گشتى ئەو پارەيەى ئێران كە لەسەر عێراق كۆبوەتەوە ناديارە، بەڵام دەگاتە چەند مليار دۆلارێك.