گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى بەرهەم ساڵح و وەزیری دەرەوەی یۆنان

2020.10.14 - 17:33
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى بەرهەم ساڵح و وەزیری دەرەوەی یۆنان

ناس کورد-

بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق، لە کۆشکی سەلام لە بەغدای پایتەخت پێشوازی لە نیکۆس دیندیاس، وەزیری دەرەوەی یۆنان کرد و لەمیانەی دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار، جەختی لەهەوڵەکانی عێراق کردەوە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە دبلۆماسییەکانی لەگەڵ یۆنان لەسەرجەم بوارەکاندا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆماری عێراق (14ی تشرینی یەکەمی 2020) لەڕاگەیەندراوێکدا کەوێنەیەکی دەست ناس کورد کەوتووە بڵاویکردەوە "بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ وەزیری دەرەوەی یۆنان جەختیکردوەتەوە لەهەوڵەکانی عێراق بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە دبلۆماسییەکانی لەگەڵ یۆنان لە هەموو بوارەکاند".

 

بەگوێرەى ڕاگەیەندراوەکە "بەرهەم ساڵح باسی لەگرنگی هەماهەنگی هەردوو وڵات کردووە بۆ بەرەنگاربونەوەی ئاڵنکارییە جیاوازەکان کە لە ئێستادا دووچاری ناوچەکە و جیهان دەبنەوە، لە هەموویان گرنگتر بەرەنگاربونەوەی تیرۆر".

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "سەرۆک کۆمار بەپێویستی زانیوە هەردوو وڵات چالاک بن لە پتەوکردنی پەیوەندی دیبلۆماسی و ئابوری و ڕۆشنبیری نێوانیان".

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە سەرۆک کۆمار بەپێوستیزانیوە هاوکاری وهاریکاری زیاتر هەبێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ڕێگرتن لەهەر دەرفەتێک بۆ سەرهەڵدانەوەی و تێکدانی ئاشتی و ئاسایشی وڵاتان، ڕەتیشیکردەوە عێراق ببێتە گۆڕەپانێک بۆ یەکلایکردنەوەی کێشەکان.