گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆستەری دەستگیركراوانی ناو هەرێم لە ناو پەرلەمانی عێراق بڵاو دەكرێتەوە

2020.10.14 - 16:50
App store icon Play store icon Play store icon
پۆستەری دەستگیركراوانی ناو هەرێم لە ناو پەرلەمانی عێراق بڵاو دەكرێتەوە

ناس کورد-

دوو پەرلەمانتارى کورد لە پەرلەمانى عێراق پۆستەرى دەستگیرکراوانى ناو هەرێمى کوردستانیان لەناو پەرلەمان بڵاوکردەوە و هەڵمەتێکیان بۆ پشتیوانیکردن لە "دەستگیرکراوان و ڕفێنراوان"ى پارێزگاى دهۆک، ڕاگەیاند.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

هەریەک لە سەرکەوت شەمسەدین و غالب محەمەد پەرلەمانتارانى عێراق راگەیەندراوێکى هاوبەشیان بڵاوکردەوە و ئاماژەیان بەوە کرد کە وەک هەنگاوى یەکەم و بەشێک لە هەڵمەتی پشتیوانیکردنی "دەستگیرکراوان و رفێنراوانی پارێزگای دهۆک"، هەڵمەتی هۆشیارکردنەوەی پەرلەمانتارانیان دەستپێکرد و وێنە و ناوی دەستگیرکراوانی بادینانیان لە ناو پەرلەمان و سەرۆکایەتی پەرلەمان بڵاوکردەوە.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، هاوسۆزییەکی زۆری پەرلەمانتاران هەبووە لەسەرجەم کوتلەکان جگە لە پارتی.

 

ئاماژەشیان بەوە کردووە کە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا بە هەرسێ زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی بەیانێکیان بڵاوکردەوە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و پەرلەمانیان خستۆتە بەردەم بەرپرسیاری و فشارەکانیان لەو بارەیەوە دەستیپێکردووە.