گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕافیدەین فرۆشتنی دۆلاری دەست پێ كردەوە

2020.10.14 - 16:34
ڕافیدەین فرۆشتنی دۆلاری دەست پێ كردەوە

ناس كورد-

بانكی رافیدەینی عێراق دەستپێكردنەوەی فرۆشتنی دۆلاری بەشێوەی زیادكردنی ئاشكرا راگەیاند.

 

بانكەكە لە راگەیەندراوێكدا، (14ى تشرینى یەکەمى 2020)، بڵاوى کردەوە، بڕیاریانداوە سەرلەنوێ دەست بكەنەوە بە فرۆشتنی دۆلار بەشێوەی زیادكردنی ئاشكرا بە كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو.

 

بانكی رافیدەین داواشی لە كۆمپانیاكانی بوارەكە كردوە سەردانی لقی سەرەكیان بكەن لە بەغدا بۆ وەرگرتنی زانیاری سەبارەت بە مەرج و رێنماییەكانی تایبەت بە فرۆشتنی دۆلار كە چەند مەرجێكی ئاسانن و لە بەرژەوەندی و سودی كۆمپانیاكاندان.