گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

بە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنەكە 9 ئەندامی لەدەست دەدات

پارتی دژی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوایە

2019.05.04 - 15:58
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی دژی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوایە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد–هەڤاڵ فەتاح لە پەرلەمانی عێراقەوە هەوڵێك لە ئارادایە بە ئاراستەی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا و لە هەفتەی رابردوودا بەهۆی بەجێهێشتنی دانیشتنەكە لەلایەن چەند فراكسیۆنێكەوە هەوڵەكە سەری نەگرت، بەڵام گرنتی نییە دۆخەكە هەروا بمێنێتەوە و بۆی هەیە لە گەڕێكی تردا ئەو هەوڵە سەركەوێت. فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان یەكێك بوو لەو فراكسیۆنانەی كە دانیشتنەكەی جێهێشت و دژایەتی خۆی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنەكە دووپات كردەوە، چونكە بە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنەكە پارتی دیموكراتی كوردستان 9 ئەندامی ناو ئەنجوومەنەكە لەدەست دەدات. هاشم بریڤكانی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا لەسەر پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ناس كورد-ی راگەیاند "چەند لایەنێكی سونەی شاری موسڵ لە هەوڵی ئەوەدان لە پەرلەمانی عێراقەوە كار بكەن بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، ئەو لایەنانە چاویان لەسەر قۆرخكردنی دەسەڵاتە لە پارێزگاكەدا، لەبەر ئەوەی هیچ كورسییەكیان لە ئەنجومەنەكەدا نییە". "لایەنە كوردییەكانی ئەنجومەن بە تایبەتی پارتی ڕێگری دەكات لە هەڵوشاندنەوەی ئەنجوومەنەكە، چونكە ئەو لایەنانە دەیانەوێت رۆڵی كورد بە هەموو شێوەكان لە پارێزگاكە پەراوێز بخەن" هاشم بریڤكانی وای وت. لەپەرلەمانی عێراق نزیكەی 200 پەرلەمانتار واژۆیان كۆكردۆتەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی و دواكەوتنی دانیشتنی پەرلەمان بۆ زیاتر لەدوو كاژێر ، بڕگەی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لەكارنامەی دانیشتن دەرهێندرا، پەرلەمانتارانی پارتی دژبەری سەرەكی هەڵوەشاندنەوەی ئەو ئەنجوومەنەن كە 39 ئەندامی هەیە و 13 یان كوردن.