گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ جڵەوگرتنی میلیشیاکان

شرۆڤەیەكی ئەمەریكی: كازمی باشترین بژاردەیە بۆ مەترسی داعش و میلیشیاكانیتر

2020.10.14 - 12:32
App store icon Play store icon Play store icon
شرۆڤەیەكی ئەمەریكی: كازمی باشترین بژاردەیە بۆ مەترسی داعش و میلیشیاكانیتر

ناس كورد-

شرۆڤەکارێکى ئەمەریکى ڕایدەگەیەنێت، مستەفا کازمى باشترین بژاردەیە بۆ جڵەوکردنى میلیشیاکانى سەر بە ئێران و دەشڵێت، دەبێت ئەمریکا هەوڵ بدات عێراق لە مەزهەبگەراى دوربکەوێتەوە بۆ ئەوەى سوننەکان پەنا نەبەنە بەر داعش.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە شرۆڤەیەكدا كە ماڵپەڕەی ئەلحوڕەی ئەمەریكی بڵاویكردووەتەوە (14 تشرینی یەكەمی 2020) و "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆكردووە، ماكس بۆت، توێژەر لە ئەنجومەنی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەمەریكا دەڵێت، پێویستە وڵاتە یەكگرتووەكان بەردەوام بێت لە پاڵپشتیكردنی مستەفا كازمی كە نزیكترین سەرۆك وەزیرانی عێراقە لە ڕۆژئاواوە لەدوای 2003.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە: "کازمى باشترین گەرەنتیە نەک تەنها بۆ جڵەوکردنى میلیشیاکانى سەر بە ئێران، بەڵک بۆ ڕێگرى لە گەڕانەوەى داعش کە ڕێکخراوێکى تیرۆریستییە و دەوترێت 10 هەزار چەکدارى لەعێراق و سوریادا هەیە و هەروەها بڕى 100 ملیۆن دۆلارى لەبەردەستدایە".

 

شرۆڤەکارەکە دەشڵێت: "تا زیاتر میلیشیاکانى سەر بە ئێران دەوڵەتى عێراق کۆنترۆڵ بکەن، زیاتر گروپە سونییەکان پەنا دەبەنە بەر گروپە توندڕەوەکانى وەکو داعش بۆ پاراستنى خۆیان و لە بەرامبەریشدا تا عێراق زیاتر مەزهەبگەراى بخاتە لاوە، سوننەکانیش زیاتر پێشلێکارییەکانى داعش ڕەت دەکەنەوە".

 

 بۆت پێشنیازى ئەوەش دەکات کە ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا فشار بخاتە سەر عێراق بۆ ئەوەى دەوڵەت مەزهەبگەراى نەبێت، ئەوەش لەڕێگەى یارمەتیدانى هێزە عێراقییەکان بە مەشق و ڕاهێنان و هەروەها پرس و ڕاوێژى بەردەوام لەگەڵ سەرکردە عێراقیەکاندا لە بوارەکانى هەواڵگرى و بەئامانجگرتن و خزمەتگوزارییە لۆجستیەکان.

 

شرۆڤەکارە ئەمەریکییەکە ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، "ئەوەش ناتوانرێت بەدی بهێنرێت هەتاوەکو ئەمریکا لانیکەمى سێ هەزار لە سەربازەکانى لە عێراقدا دەهێڵێتەوە، سەربارى مەترسى هێرشەکانى لایەنگرانى ئێران بۆسەریان".