گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بانکی ڕافیدەین قەرزێکی نوێی 25 ملیۆن دیناری دەبەخشێت

2020.10.14 - 12:07
App store icon Play store icon Play store icon
بانکی ڕافیدەین قەرزێکی نوێی 25 ملیۆن دیناری دەبەخشێت

ناس کورد-

بانکى ڕافیدەینى عێراق بڕیارى دا بە زیادکردنى بڕى قەرزى بچوک بۆ 25 ملیۆن دینار، ئەوەش بە مەبەستى پاڵپشتیکردنى پڕۆژە بارزگانییە بچوکەکان بۆ ئەوانەى خاوەن شوێنى کارن یاخود پیشەی جۆراو جۆر دەزانن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسینگەى ڕاگەیاندنى بانکى ڕافیدەینى عێراق لە ڕاگەیەنراوێکیدا (14ى تشرینى یەکەمى 2020 ) دەڵێت، "لە چوارچێوەى سیاسەتى بانکەکە بۆ هەمەچەشنکردنى خزمەتگوزارییەکانی و  بۆ پاڵپشتیکردنى ئابورى وڵات و پاڵپشتیکردنى بەردەوامى  پڕۆژە جیاوازەکان و هەروەها بۆ کەمکردنەوەى بێکارى، بڕیاریداوە پێدانى قەرزى بچوک بۆ 25 ملیۆن دینارى زیاد بکات." 

 

بانکەکە داواش لە هاوڵاتیان و خاوەن شوێنى کار و پیشە جیاوازەکانى تر دەکات سود لەو قەرزە ورەبگرن کە لە هەموو لقەکانیان لە بەغدا و پارێزگاکانى تری عێراقدا هەن.

 

ڕونیشى کردوەتەوە کە "ماوەى گەڕاندنەوەى قەرزەکە بۆ پێنج ساڵە، واتە لەماوەى 60 مانگدا دەتوانن بیگەڕێننەوە".