ناس كورد-
پشكنەری گشتیی پێشوی وەزارەتی ناوخۆ و یاساناس جەمال ئەسەدی ستایشی گرنگیی پلانی چاكسازیی دارایی حكومەتی كازمی دەكات و سەركەوتنی دەبەستێتەوە بە "جێبەجێكردنەوە".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەسەدی لە شیكارێكدا لەبارەی پلانە 97 لاپەڕەییەكە كە ئەمڕۆ چوارشەممە (14 تشرینی یەكەمی 2020) بڵاویكردووەتەوە و "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە، چەند بارگرانییەكی دیاری كردووە لەكاتی جێبەجێكردنی پلانەكە كە ڕوبەڕووی فەرمانبەران و خانەنشینان دەبێتەوە لەوانەش:
یەکەم: کەمکردنەوەى موچە بەنزیکەى 12% بۆ 25%.
دووەم: لابردنى هەندێ خەرجى حکومەت بۆ پڕ کردنەوەى کورتهێنانەکان.
سێیەم: ڕاگرتنى پاڵپشتى سندوقى خانەنشینى لە بودجەى گشتى بە شێوەیەکی قۆناغبەندی، ئەوەش واتە پێداچونەوە و کەمکردنەوەى موچەى خانەنشینى لە داهاتویەکى نزیکدا.
چوارەم: کۆمپانیا گشتییەکان پاڵشپشتیەکانیان بەڕێژەى 30% بۆ حکومەت کەم دەکەنەوە، واتە ئەوەى حکومەت خۆى ئەو کورتهێنانە پڕ بکاتەوە ئەگینا بەو ڕێژەیە موچەى فەرمانبەران کەم دەکرێتەوە.
پێنجەم: وەرگرتنى پارەى کارەبا لە هەموو هاوڵاتیان بەپێى نرخى جیهانى و بەبێ پاڵپشتیکردنى حکومەت .
شەشەم : زیادبوونى گومرگ و باج لەسەر شتومەکى هاوردە کراو.