ناس کورد-
پسپۆرێکى بوارى شوێنەوار ڕەخنە لە پڕۆژەکەى وەزارەتى ئەوقاف دەگرێت لەبارەى دیزانى نوێی مزگەوتەکان و دەڵێت، مناره‌ى بڕیارلێدراو تێكه‌ڵه‌یه‌كه له مه‌غریبی و كه‌نیسه‌ی پرۆتستانتی.
وەزارەتى ئەوقاق و کاروبارى ئاینى هەرێم (14ى تشرینى یەکەم 2020) پڕۆژەى دیزاینی نوێی مزگەوتى بە "مۆرکێکی کوردەواری" ڕاگەیاند، کە لەمەودوا لەسەر ئەو شێوازە مزگەوت درەستدەکرێت یاخود نۆژەندەکرێنەوە.
دڵشاد زاموا، خاوەنى بڕوانامەى دكتۆرا لە شوێنەوار و مامۆستا لە زانكۆی سلێمانی لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک رەخنەى لە پڕۆژەکە گرتووە و دەڵێت، له ساڵی 2018دا بۆ یه‌كه‌مجار لەگەڵ د.زیدان برادۆستی پرۆژه‌ی (ناسنامه‌ی ته‌لارسازی كوردستانی)یان پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا کردووە، کە بەشێکى تایبەتە بە مناره و گومه‌زی مزگه‌وت و كه‌نیسه‌كان، دواتریش پڕۆژەکەیان ئاڕاستەى ئەوقاف کردووە.
ئاماژەى بەوەشکردووە، "دوای زیاتر له ساڵێك وتبوویان پرۆژه‌كه‌ت جوانه ئه‌گه‌ر كۆمپانیات هه‌یه وه‌ره كێبڕكێوه بۆ ئه‌وه‌ی سوود وه‌ربگریت و ئه‌و دیزاینه‌ی ئه‌ته‌وێت جێگیربكرێت و به‌و شێوه‌یه پرۆژه‌كه دزرا و پشتیوان سادق خۆی كرد به پاڵه‌وانی".
لەبارەى دیزاینى نوێی مزگەوتەکانەوە، ئەو پسپۆڕە دەڵێت "كاتێك سه‌یری ئه‌و دیزاینه ئه‌كه‌یت هه‌مووی باسی كڵاو و جامانه‌ی كوردییه كه له گومهزهكاندا ڕه‌نگ بداته‌وه، به‌ڵام مناره‌كه تێكه‌ڵه‌یه‌كه له مناره‌ی مه‌غریبی و مناره‌ی كه‌نیسه‌ی پرۆتستانتی، له‌كاتێكدا ده‌یان مناره‌ی كوردهواری جوان هه‌یه له بادینان و سنجار و داقوقه‌وه بۆ كه‌ركوك و سلێمانی و هه‌ورامان".
هەروەها بە پێویستى دەزانیت، شوێنه‌وارناسانی پسپۆڕی ته‌لارسازی ئیسلامی له به‌شه‌كانی شوێنه‌وار و ته‌لارسازی له‌م بابه‌ته بكۆڵنه‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌وقاف قسه بكه‌ن.
پرۆژەى نوێی دیزانى مزگەوتەکان دراوە بە سێ کۆمپانیا، لەکۆى 30 کۆمپانیا کە بەشداریان کردبوو.
پشتیوان سادق وەزیرى ئەوقاف (13ى تشرینى یەکەم 2020) لەکاتى ڕاگەیاندنى پڕۆژەکەدا رایگەیاند ئیتر لەمەودوا کوردستان دەبێتە خاوەن دیزاینی تایبەتی کوردەواری لەجیھاندا و دروست کردنی ئەم شێوازەی مزگەوت دەبێتە مۆرکی کوردستان و لەداھاتووش لەسەر ئەم بنەمایە لەشوێنە پێویستەکان مزگەوت دروست دەکرێت یا نۆژەن دەکرێنەوە.