گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هونەرمەندی ’’یەكەمی سەر شاشەی عەرەبی’’ كۆچی دوایی كرد

2020.10.14 - 09:44
هونەرمەندی ’’یەكەمی سەر شاشەی عەرەبی’’ كۆچی دوایی كرد

ناس كورد-

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هونەرمەندی گەورەى میسری مەحمود یاسین لە تەمەنی 79 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد دوای ماوەیەکی زۆر ململانێ لەگەڵ نەخۆشی.

 

عەمری کوڕی مەحمود یاسین لە تویتەری خۆی (١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠) هەواڵی مردنی باوکی بڵاوکردەوە و نوسیویەتی، "باوکم گەڕایەوە بۆ لای خوا، إنا لله وإنا إليه راجعون، داوام وایە نزای بۆ بکەن."

 


مەحمود یاسین بە یەکەم کوڕی سەر شاشەی عەرەبی ناسراو بوو، تەمەنی خۆی بۆ هونەر و سینەمای میسری بەسەربرد و دەیان فیلم و زنجیرە درامای هەیە.

 


ناوبراو ساڵی ١٩٤٢ لە پورسەعیدی میسر لە دایک بووە و هەر لە تەمەنی لاوێتیدا پەیوەندی بە سینەما و شانۆوە کردووە، دواتر چووەتە زانکۆی قاهیرە و کۆلێژی یاسای تەواو کردووە، پاشان گەڕاوەتەوە بۆ سینەما.