گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق وادەى دەستپێکردنى خوێندن دياری دەکات

2020.10.14 - 09:00
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق وادەى دەستپێکردنى خوێندن دياری دەکات

ناس کورد-

وەزارەتى پەروەردەى عێراق مانگى تشرینى دووەمى داهاتووى دیاری کرد بۆ دەستپێکردنى دەوامى خوێندنى ئەمساڵ و پشتبەستن بەفێرکردنى تێکەڵاو بۆ ئەو مەبەستە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فەلاح قەیسى بریکارى وەزارەتى پەروەردە بۆ کاروبارى کارگێڕى بەڕۆژنامەى سەباحى فەرمى وتووە  (14ی تشرینی یەکەمی 2020)، لەگەڵ پسپۆڕانى شانەى قەیرانەکان گفتوگۆیەک دەستپێدەکەن بەمەبەستى دەستپێکردنى خوێندنى ئەم ساڵ و کاتێک دیاریدەکەن بۆ ئەو مەبەستە کە دەکرێت بکەوێتە دوو هەفتەى سەرەتاى مانگى داهاتووە، گەر هیچ کێشەیەیەک لەپێش ئەو وادەیەوە ڕوونەدات.

 

باسى لەوەشکردووە، لەسەر ئەوە ڕێکەوتوون پڕۆسەى خوێندن تێکەڵبێت بۆ ئەم ساڵ پشتببەسترێت بە کەناڵە ئاسمانیە پەروەردەیەکانى عێراقى سەر بەوەزارەتى پەروەردە بەهۆى ئەوەى پێویستى بەئینتەرنێت نیە بەمەبەستى گواستنەوەى وانە مرۆیى و زانستیەکان بۆ خوێندکاران، سەربارى پشتبەستنە سەر خوێندنى تەقلیدى بۆ وانە زانستیەکان.

 

قەیسى دەشڵێت "لەگەڵ ڕێکخراوى یۆنسێفیشدا ڕێکەوتوون بۆ کردنەوەى 3 کەناڵى ئاسمانیى پەروەردەیى کە تایبەت بێت بە قۆناغەکانى خوێندنى ئەم ساڵ یەکەمیان بۆ سەرەتاى و دووەمیان بۆ ناوەندى و سێیەمیشیان بۆ ئامادەیى بۆ گواستنەوەى وانەکان بۆ خوێندکاران".