گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەرەقەى سپى چاکسازى رادەستى پەرلەمان کرا

2020.10.14 - 08:29
App store icon Play store icon Play store icon
وەرەقەى سپى چاکسازى رادەستى پەرلەمان کرا

ناس کورد-

 

وەرەقەى سپى چاکسازى کە لەلایەن حکومەتى عێراقەوە ڕاگەیەنرا بەمەبەستى ئەنجامدانى چاکسازیی گشتگیر، رادەستى پەرلەمان کرا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەحمەد سەفار بڕیاردەرى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق بە رۆژنامەى سەباحى فەرمى راگەیاند (14ی تشرینی یەکەمی 2020)، وەرەقەکە پێن قۆناغ لەخۆدەگرێت و ئامانج لێی دوبارە بنیاتنانەوەى کەرتى دارایی و ئابورییە.

 

وتیشى "قۆناغى یەکەم جەخت لەسەر بەدیهێنانى سەقامگیریی دارایی و دەرچوون لە قەیرانى ئێستا دەکاتەوە لەڕێگەى کەمکردنەوەى خەرجییەکان و زیادکردنى داهات و چاکسازیی ئیداریی، کە ناسراوە بە قۆناغى جێگیریی".

 

ناس کورد دەقى (13ی تشرینی یەکەمی 2020) وەرەقەى سپى چاکسازیی بڵاوکردەوە کە لەلایەن حکومەتى عێراقەوە ئامادەکراوە بەمەبەستى ئەنجامدانى چاکسازیی گشتگیر.  

  

ئامانج لەو وەرەقە چاکسازییە بەپێی دەقەکەى، گەڕانەوەى هاوسەنگییە بۆ ئابورى عێراق، دانانى لەسەر ڕێڕەوێک کە رێگە بە دەوڵەت بدات هەنگاوى گونجاو بگرێتەبەر لەداهاتوودا بۆ گەشەپێدانى بوارى ئابورى و هەمەچەشنکردنى.   

  

وەرەقەکە رونگەى تایبەتى لەخۆ گرتووە لەبارەى کەرتى تایبەت، کاراکردنى وەبەرهێنان، باشکردنى ژینگەى وەبەرهێنان، پێداچونەوە بە هەیلکەلیەتى کۆمپانیاکانى دەوڵەت، دۆسیەى کارەبا.  

  

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق (12ی تشرینی یەکەمی 2020) بە زمانی کوردی تویتێکی کرد و باسى لە "وەرەقەی سپی" چاکسازی کرد.    

  

کازمی لە تویتەکەیدا (12ی تشرینی یەکەمی 2020) نوسیویەتی، "پلانی چاکسازی "وەرەقەی سپی" کە پێشکەشی هێزە سیاسیەکانمان کرد، پڕۆژەی چارەسەری قەیرانی درێژخایەنی بەڕێوەبردنی ئابوری و پشت بەستنە تەنها بە نەوت و جۆراوجۆرنەکردنی سەرچاوەکانی داهات، برایانی هێزە سیاسیەکان بە هەند وەریان گرت و تێزەکانی بەرپرسانەن بۆ گەلەکەمان و جێگای ستایشن."