گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانتارێكی پێشووی گۆڕان داوای لێبوردن لە خەڵك دەكات

2020.10.13 - 22:53
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێكی پێشووی گۆڕان داوای لێبوردن لە خەڵك دەكات

ناس کورد-

پەرلەمانتارێکی پێشووی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، داوای لێبوردن دکات لەو ھەموو خەلکە ناڕازیەی دەنگی بەگۆڕاندا و ھیوای پێ ھەڵچنیبوو کە بتوانێت سیستەمی بۆ بگۆڕێ و ژیانی چاک بکات، بەڵام لەپێناوی چەند پۆستێک و بەرژەوەندیی چەند کەسێک نائومێد کران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەتیف شێخ مستەفا، پەرلەمانتاری پێشووی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق (سێشەممە 13ی تشرینی یەکەمی 2020) لە فەیسبوکی فەرمیی خۆی بڵاویکردەوە: "من وەک خۆم داوای لێ بوردن دەکەم لەو ھەموو خەلکە ناڕازیەی دەنگی بەگۆڕاندا و ھیوای پێ ھەڵچنیبوو کە بتوانێت سیستەمی بۆ بگۆڕێ و ژیانی چاک بکات، بەڵام ڕۆژ بەڕۆژ لەپێناوی چەند پۆستێک و بەرژەوەندی چەند کەسێک نائومێد کران . "

 

ئاماژەی بەوەشكردووە: "ھەرچەندە لەوانەیە زۆرێک لەخەلکی ئاگادار بن و من وەک کەسێکی سەربەخۆ لەگەڵ گۆڕان کارم کرد و شایەتیش زۆرن کە لەساڵی 2013 زۆر ھەوڵیشمدا  گۆڕان نەچێتە حوکمەتەوەو بەشداری ئەم دەسەڵاتە نەکات و  لەکاتی خۆشی بە کردەوەش و بە نوسین و بەقسەش ھەلوێستی خۆم دەربڕیوە، چونکە پێم وابوو ئەوە لادانە لەو ستراتیجەی کە گۆڕانی بۆ دروست بوەو ھیچیشی  پێ ناکرێ تەنھا وەرگرتنی ھەندێ پۆست نەبێ و دەمزانی کە بەشداری کردنەکەی ئەم دەرەنجامەی ئێستای لێ دەکەوێتەوە."

 

ئەو پەرلەمانتارەی پێشووی گۆڕان نوسیویشیەتی: " پێم وابوو ئەگەر بەقسەی ئێمەیان بکردایە ئاوای لێ نەدەھات، بەڵام بەداخەوە بەقسەمان نەکرا، ئیتر لەو ڕۆژەوەی بەشداری دەسەلاتیان کرد من وەک ئەزعەفولئیمانێک خۆم  دورە پەرێز گرت لێیان ."

 

لەتیف شێخ مستەفا دەشڵێت: " لەگەڵ ئەوەشدا تاڕادەیەک بەشێکی دەنگی نارازی بەتایبەتی ئەوانەی ئاگاداری ھەندێک تەفاسیل نێن، ھەر بەبەشدارمان دەزانن لەو بێ ئومێدیەی کە گۆڕان یان ڕاست تر بڕیار بەدەستانی  گۆڕان بەسەر  بەرەی ئۆپۆزسیۆن و دەنگدەرانی ناڕازیاندا ھێناوە، بۆیە من وەک خۆم بەگوێرەی بەرپرسیارێتی و بەشداری  خۆم داوای لێ بوردنیان دەکەم ."