گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عادل عەبدولمەهدی بێدەنگی شكاند: ئەمانە هۆكاری نەمانی پارەن

2020.10.13 - 20:51
عادل عەبدولمەهدی بێدەنگی شكاند: ئەمانە هۆكاری نەمانی پارەن

ناس کورد-

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق ستایشی وەزیری دارایی ئێستا، عەلی عەلاوی كرد و بەكەسێكی شیاوی دایە قەڵەم لەكات و شوێنی شیاو و هۆكارەكانی قەیرانی داراییش لە ئێستادا ڕوون دەكاتەوە.

 

عەبدولمەهدی لە وتارێكی درێژدا كە (13 تشرینی یەكەمی 2020) لە پەیجی فەرمیی خۆی لە فەیسبوک بڵاویكردووەتەوە  و "ناس كورد" خوێندنەوەی بۆ كردووە باس لەوە دەكات،  لەساڵانی پەنجاكانەوە پارەی نەوت لەبری تەرخانكردنی بۆ ئاوەدانكردنەوە بۆ بودجە دڕوات و سەرجەم بودجەی پێوە بەسراوەتەوە، ئەوەش بەرپرسیارێتییەكە لە ئەستۆی كلتوور و حكومەتەكان، هەروەها دەڵێت، لەدوای 2003 عێراق 120 ملیار دۆلار قەرزار بووە، پاش دانوستانی چڕ 90%ی لابراوە.

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، سەرجەم حكومەتە یەك لەدوا یەكەكان دامەزراندیان كردووەتە هۆكارێك بۆ هەڵمژینی پەرەسەندنی بێكاری بەجۆرێك ژمارەی موچەخۆران لە نێوان 2004_ 2020 لە 750 هەزارەوە هەڵكشاوە بۆ هەشت ملیۆن موچەخۆری فەرمانبەر و خانەنشین كە پێنج هێندەی جارانە، ئەمە جگە لەبارگرانی زۆر لەسەر بودجەی بەكاربردن.

 

عەبدولمەهدی باس لەوەش دەكات، ئەو حكومەتەی رادەستی كازمیی كردووە 1.3 ترلیۆن دینار (1.1 ملیار دۆلار) لە خەزێنەیدا بووە، بەڵام ئەوەی وایكردووە وڵات بەرەو داڕمان بڕوات هەرەسی نرخی نەوت بووە بەجۆرێك دابەزینی یەك دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك دەكاتە زیانی 2.6 ملیۆن دۆلار بۆ عێراق لە یەك ڕۆژدا بەم رێژە هەناردەیەی ئێستای كە كەم كراوەتەوە بۆ 2.6 ملیۆن بەرمیل.