ناس کورد-
لە بەغدای پایتەختی عێراق تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە لەبەرامبەر پارەی وەهمیدا بازرگانی بە ئەندامانی جەستەی مرۆڤەوە کردووە و ڕەوانەی دەرەوەی وڵاتی کردووە.
عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆی عێراق (سێشەممە 13ی تشرینی یەکەمی 2020) لەڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست ناس کورد کەوتووە، ڕایگەیاند: "هێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی تاوان، توانیان لە بەغدای پایتەخت تۆمەتبارێک دەستگیربکەن کە بازرگانی بە ئەندامانی جەستەی گەنجانەوە دەکرد و ڕەوانەی دەرەوەی وڵاتی دەکرد."
ئاماژەی بەوەشكردووە: "تۆمەتبارەکە بە پارەیەکی وەهمی لەگەڵ قوربانییەکاندا ڕێککەوتووە و ئەندامی جیاوازی جەستەی کڕیون."
وەزیری ناوخۆی عێڕاق ئەوەشی خستووەتەڕوو: "بەمنزیکانە لەڕێگەی ڤیدیۆوە دانپێدانانی تۆمەتبارەکە بڵاودەکەنەوە و بەسزای خۆی دەگەیەنرێت."