گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەبەرهێنان لە بواری نەوتی عێراق لە کۆبوونەوەیەکی کازمی و کۆمپانیایەکی فەڕەنسی

2020.10.13 - 19:54
App store icon Play store icon Play store icon
وەبەرهێنان لە بواری نەوتی عێراق لە کۆبوونەوەیەکی کازمی و کۆمپانیایەکی فەڕەنسی

ناس کورد-

سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای تۆتاڵی فەڕەنسی کۆبووەوە و تاووتوێی پرسی وەبەرهێنانی گازی سروشتیان لەبەرهەمهێنانی وەزی کارەبا لەعێراق کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسینەگەی ڕاگەیاندنی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ( 13ی تشرینی یەکەمی 2020) ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کەوێنەیەکی دەست ناس کورد کەوتووە تێیدا ئاماژە بەوەدراوە: "سەرۆکوەزیران پێشوازی لەپاتریک بۆیانیێ، سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانایی تۆتاڵی فەرەنسی و شاندی یاوەری کردووە بەئامادەبوونی ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق".

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، کازمی لەکۆبوونەوەکەدا جەختی لەگرنگی وەبەرهێنان کردووەتەوە بەتایبەتی لەکەرتی گازی سروشتی وچۆنێتی پەرپێدانی، بەجۆرێک ببێتە مایەی بەکارهێنانی لەبواری بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا لە عێراق".

 

ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەکردووە: "لای خۆیەوە سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە و ئامادەیی خۆیانی بۆ وەبەرهێنان لە بوارە نەوتییە جیاوازەکانی عێراق دووپاتکردووەتەوە".