گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لیژنەی باڵای کۆرۆنا بەسەرپەرشتی وەزیری ناوخۆ کۆدەبێتەوە

2020.10.13 - 19:09
لیژنەی باڵای کۆرۆنا بەسەرپەرشتی وەزیری ناوخۆ کۆدەبێتەوە

ناس کورد-

بەمەبەستی تاووتوێ کردنی رەوشی تەندروستی هەرێم و تەشەنەسەندنی کۆرۆنا، بڕیارە سبەینێ چوارشەممە بەسەرپەرشتی وەزیری ناوخۆ، لیژنەی باڵای کۆرۆنا کۆببێتەوە.

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "بڕیارە کاتژمێر 10:30ی خولەکی سەرلەبەیانیی سبەینێ چوارشەممە، بە سەرپەرشتی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لیژنەی باڵای کۆرۆنا کۆببێتەوە."

 

ئاماژەی بەوەشكردووە: "کۆبوونەوەکە بۆ تاووتوێ کردنی رەوشی تەندروستی لە ھەرێمی کوردستان و تەشەنەسەندنی پەتای کۆرۆنا و رەوشی پرۆسەی خوێندنە لە قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێمی کوردستان."

 

کۆبوونەوەکە لەکاتێکدایە، لەئێستادا ئامارەکانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان ڕوو لە هەڵکشانێکی بەرچاوە و تاوەکو ئێستاش حکومەتی هەرێم هیچ بریار و ڕێنماییەکی دیاریکراوی لەوبارەیەوە نەداوە.