گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق 20 ملیۆن دانە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا هاوردە دەکات

2020.10.13 - 18:05
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق 20 ملیۆن دانە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا هاوردە دەکات

ناس کورد-

ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی تا كۆتایی ئه‌مساڵ كار له‌سه‌ر دابه‌شكردنی ڤاكسینی كۆرۆنای به‌ر‌یتانی  یاخود چینی ده‌كات، عێراقیش له‌ ڕیزی هاوبه‌شه‌كانی وڵاتانی هاوپه‌یمانی ڤاكسیندایه‌، 10 ملیۆن دانە وه‌رده‌گرێت كه‌ به‌شی نزیكه‌ی له‌ سه‌دا 25ی دانیشتوانی عێراق ده‌كات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وسام حسێن، بەرپرسی ته‌ندروستیی گشتی له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق له‌ (13ی تشرینی یەکەم) ڕایگەیاند، عێراق له‌ ڕیزی هاوبه‌شه‌كانی هاوپه‌یمانی ڤاكسینەکاندایە‌، بڕیارە 10 ملیۆن دانە وەربگرێت كه‌ به‌شی نزیكه‌ی له‌ 25%ی دانیشتوانی عێراق ده‌كات".


ئەو بەرپرسە عێراقییەی ئاماژە بەوەشکردووە: "سێ مانگ دوای ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م ڤاكسین هاورده‌كرا عێراق دووه‌م جۆری ڤاكسینی پێده‌گات، كۆی گشتی ڤاكسینه‌كانیش كه‌ له‌ ده‌رزی پێكهاتووه‌ و ده‌گاته‌ 20 ملیۆن ئەمپۆل، به‌كارهێنانیشیان هیچ كاریگه‌ریه‌كی لاوه‌كی له‌سه‌ر تووشبوانی كۆرۆنا دروست ناكات".


ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق ڕوونیشكردووەته‌وه‌: چاره‌سه‌ره‌كه‌ی به‌ریتانیا پرۆتینی تێدایه‌ كه‌ به‌ (ئینترفیرۆن بیتا) ناسراوه‌، ڕاسته‌وخۆ له‌ ڕێگه‌ی سپراوه‌ بۆ سییه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌یان هه‌یه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆكارێك بۆ زوو چاكبوونه‌وه‌ی كۆی تووشبووان به‌رێژه‌ی له‌ 79%دا به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ژێر ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكردان.


بەوتەی بەرپرسە عێراقییەکە، "ڤاكسینێكی تر هه‌یه‌ كه‌ له‌یه‌ك كاتدا ڕێگه‌ له‌ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئه‌نفله‌وه‌نزا ده‌گرێت، ئه‌وه‌ش ده‌كرێت له‌سه‌ره‌تای مانگی (تشرینی دووه‌م) داهاتوودا بچێته‌ ناو تاقیكردنه‌وه‌كانه‌وه‌ و دوای په‌سه‌ندكردن، له‌ڕێگه‌ی لوته‌وه‌ بدرێته‌ خۆبه‌خشه‌كان".