ناس کورد-
بەگوێرەی هەندێک ڕاپۆرتی میدیایی، شاشەی مۆبایلە نوێیەکەی کۆمپانیای ئەپڵ کە هێشتا نەخراوەتە بازاڕەوە لە جۆری ڕێتینا دەبێت کە زیانی زۆر بە چاو ناگەیەنێت و لەئێستاشدا کۆمپانیاکە کار لەسەر جۆرە شاشەیەک دەکات کە بەهۆی گەرمییەوە دەتوانێت درز و شکاوییەکان چاکبکاتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕۆژنامەی"دەیلی مەیل "ی بەریتانی ( 13ی تشرینی یەکەمی 2020) بڵاویکردەوە: " پێدەچێت کۆمپانیای ئەپڵ لەمەودوا مادەی "ئیڵستۆمەر" بەکاربێنێت لە دروستکردنی شاشەی مۆبایلەکانیدا کە لەکاتی گەرمبوونی دەتوانێت دووبارە شێوەی خۆی وەربگرێتەوە و درز و شکاوییەکانی نەمێنێت، بەتایبەتی لەو ئامێرانەی دەچەمێنەوە و سودی زۆری دەبێت بەهۆی ئەوەی توانای نوشتانەوە و جوڵاندنی هەیە" .
سەبارەت بە مۆبایلە نوێیەکانی ئەپڵ کە هێشتا نەخراونەتە بازاڕاوە، ڕۆژنامە بەڕیتانییەکە ئاماژەی بەوەکردووە: " شاشەی مۆبایلە زیرەکە نوێیەکەی کۆمپانیای ئەپڵ لە جۆری ڕێتینا دەبێت کە زیانی زۆر بە چاو ناگەیەنێت، بەكارهێنەریش بە ئارەزوی خۆی دەتوانێت هەریەك لە تەكنەلۆجیاكانی 4G و 5G بەكاربێنێت لەكاتی بەكارهێنانی زانیارییەكانیدا."
ئەوەشخراوەتەڕوو: "ئایفۆنی نوێی 12 مینی نرخەکەی دەگاتە 699 دۆلاری ئەمریکی، ئایفۆن 12 نرخەكەی 799 دۆلار دەبێت، هاوكات نرخی ئایفۆن 12 پڕۆ بە 999 دۆلار دەبێت و بەهای ئایفۆن 12 پڕۆ ماکس-یش 1,099 دۆلار دەبێت".
ڕۆژنامە بەریتانییەکە باسیلەوەشکردووە، کامێرای مۆبایلە نوێیەکە لەتوانایداهەیە 30 هێندە وێنەکە زووم بکات، ئەوەش وادەکات تواناکەی سێ هێندەی ڤێرژنەکەی پێش خۆی بێت.