گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەدۆنیس بۆ 22هەمین جار نۆبڵی دۆڕاند

2020.10.13 - 17:27
App store icon Play store icon Play store icon
ئەدۆنیس بۆ 22هەمین جار نۆبڵی دۆڕاند

ناس کورد-

ماڵپەرێکی لوبنانی بڵاویکردەوە، ماوەی 22 ساڵە، عەلی ئەحمەد سەعید ئەسبەر، کە ناسراوە بە (ئۆدۆنیس) شاعیری بەناوبانگی سوریا و عەرەب بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نوبڵ کاندید دەکرێت، بەڵام ناوبرا هەموو جارێک لە وەرگرتنی خەڵاتەکە شکست دەهێنێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەری "دەرەج"ی لوبنانی (13ی تشرینی یەکەمی 2020) بڵاویکردەوە، "دوایین کەسی بەڕەگەز عەرەب کە خەڵاتی نۆبڵی وەرگرتبێت، نەجیب مەحفوز، ئەدیب و ڕۆماننووسی میسری بووە کە لە ساڵی 1988 ئەو خەڵاتەی بەدەست هێناوە".

 

بەگوێرەی ماڵپەرە لوبنانییەکە، " لەدوای ئەوەی نەجیب مەحفوز ئەوە خەڵاتەی وەرگرتووە، ئۆدۆنیس بەردەوام کاندیدکراوە بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکە لە بواری شیعر و هۆنراوەدا، بەڵام لەماوەی 22 ساڵی ڕابردوودا نەیتوانیوە خەڵاتەکە بەدەست بهێنێت، بەجۆرێک لەساڵی 2011دا زۆر نزیکبووەتەوە لەوەرگرتنی خەڵاتەکەدا، بەڵام دواجار بەخشراوە بە شاعیرێکی سویدی".

 

ماڵپەرەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئۆدۆنیسی بە ڕەگەز سوری کە ئێستا تەمەنی 90 ساڵە توانیویەتی لەساڵی 2011دا خەڵاتی (گۆتە)ی ئەڵمانی بەدەست بهێنێت کە تائێستا بە یەکەم ئەدیب و شاعیری عەرەب هەژماردەکرێت کەئەو خەڵاتەی پێدراوە".   

 

ئۆدۆنیس لە سەرەتای سەرهەڵدانی شۆڕشی سوریا یەکێک بووە لەو کەسانەی کە پشتگیری خۆی بۆ ڕژێمی ئەسەد ڕاگەیاندووە وشۆرشەکەی بە ناڕێکخراوەیی وبوونی مۆرکی ئیسلامی ناوبردووە.

 

خەڵاتی نوبڵی ئەمساڵ 2020  لەبواری شیعردا بەخشرا بە ژنە شاعیری ئەمریکی ( گلۆک).