گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەوامى پێشمەرگە یەکدەخرێت و بندیوارەکانیش لادەبرێن

2020.10.13 - 15:52
App store icon Play store icon Play store icon
دەوامى پێشمەرگە یەکدەخرێت و بندیوارەکانیش لادەبرێن

ناس کورد-

لیژنەی پێشمەرگە و بەڕێوەبەرایەتی چاکسازیی وەزارەتى پێشمەرگە کۆبوونەوە و چەند پڕۆژەیەکیان تاوتوێکرد، کە بەشێکیان تایبەتن بە یەکخستنى دەوامى پێشمەرگە و نەهێشتنی بندیوارەکان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ماڵپەڕى پەرلەمانى کوردستان (13ی تشرینی یەکەمی 2020) بڵاویکردەوە، لەکۆبوونەوەکەدا کۆمەڵێک پڕۆژە تاوتوێکراوە، لەوانە یەکخستن و یەکسانکردنی دەوامی هێزەکان، نەهێشتنی بندیوارەکان، رێکخستنی یاسا و رێنماییەکان، بەئەلیکترۆنیکردنی موچە کە لە بەڕێوەبەرایەتییەکان جێبەجێکراوە و لە ئاییندەدا بۆ لیواکانیش جێبەجێ دەکرێت.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لە بەشێکی تری کۆبونەوەکەدا، پرۆژەکانی یەکسانی جێندەری لە هێزەکانی پێشمەرگە، یەک سیستەمی چەک لە لیواکان، لێکدانی توانای هێز و چەکە جۆراوجۆرەکان، مناوەرەی سەربازی، یەکپۆشی جل و بەرگ، پرۆژەی سیستمی گەیاندن، ئەفسەرانی پۆل، ستراتیژیەتی پزیشکی وەزارەتی پێشمەرگە و پرۆژەی لۆجیستی، گفتوگۆیان لەسەر کراوە.

 

هەر لەکۆبوونەوەکەدا، ستراتیژیەتی هەماهەنگی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق و ستراتیژیەتی بەرگری سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە، و بیرۆکەی کارنامەی هێزەکانی پێشمەرگە گفتوگۆیان لەسەر کرا.

 

ماوەى چەند ساڵێکە وەزارەتى پێشمەرگە کار لەسەر پڕۆژەى چاکسازیی دەکات کە لەلایەن وەزارەتەکە و هاوپەیمانانەوە ئامادەکراوە بەمەبەستى چاکسازیی و یەکخستنى هێزەکان.

 

دواترین بڕیارى وەزارەتەکە بۆ چاکسازیی لە  (21ی ئەیلولى 2020) دا درا بۆ بەستنەوەى یه‌كه‌ی ژمێریاری یه‌كه‌كانی 70ى یەکێتى و 80 ى پارتى بە وه‌زاره‌تەکەوە، بەوەش ته‌واوی موچه‌ و بودجه‌ى ئەو دوو یەکەیە له‌ژێر وردبینی فه‌رمانگه‌ی چاودێری دارایی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تدا دەبێت.