گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

گۆڕانکاری نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان

2019.05.04 - 12:50
گۆڕانکاری نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان
ناس کورد- ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرامبەر بە 120 هەزار و 100 دینار عێراقییە، هەروەها 100 هەزار تمەنیش بە 8 هەزار و 300 دینارە. فەرید محەمەد لە کۆمپانیای (گوڵی گەش) لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلیمانی بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمدا بۆ ئەمڕۆ شەممە 4ی ئایاری 2019 بەرامبەر بە 120 هەزار و 100 دیناری عێراقییە. هەروەها 100 یۆرۆ بە 134 هەزار و 500 دینارە، 100 پاوەنیش بە 156 ھەزارو 500 دینارە. 100 لیرەی تورکیش بە 20 هەزار و 250 دینارە، هەروەها 100 هەزار تمەنی ئێرانیش بە 8 هەزار 300 دیناره. هەرچی دراوە جیهانییەکانە، 100 یۆرۆ بەرامبەر بە112 دۆلار مامەڵەی پێودەکرێت و 100 پاوەنیش بەرامبەر بە 130.5 دۆلارە.