گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکەم حاڵەتى مردنى کەسێک کە دووجار توشى کۆرۆنا بووە راگەیەنرا

2020.10.13 - 12:47
یەکەم حاڵەتى مردنى کەسێک کە دووجار توشى کۆرۆنا بووە راگەیەنرا

ناس کورد-

ژنێکى بەساڵاچوو لە هۆڵەندا گیانى لەدەستدا، دواى دووجار توشبوونى بە ڤایرۆسى کۆرۆنا، ئەوەش یەکەم حاڵەتى مردنى لەو شێوەیە کە تۆمارکرابێت.

 

زانکۆى ئۆکسفۆرد لەدوایین بڵاوکراوەى زانستیدا بڵاویکردەوە، ئەو ژنە تەمەن89 ساڵە، بەدەست جۆرێکى دەگمەنى شێرپەنجەى خوێنەوە ناڵاندوویەتى کە کۆنترۆڵکرابوو بەڵام چاکبوونەوەى قورس بوو.

 

توێژەران دەڵێن، ئەو ژنە ئەمساڵ رەوانەى بەشى فریاگوزاریی کراوە و دەرکەوتووە کە توشى کۆرۆنا بووە و دواتر چاکبووەتەوە. بەڵام دواى دوو مانگ جارێکى تر تووش بووەتەوە.

 

دواى دوو هەفتە لە توشبوونى بۆ جارى دووەم ئەو ژنە گیانى لەدەستداوە.

 

بەوتەى توێژەران، تا ئێستا 23 کەس لەسەر ئاستى جیهان کە زانیارییەکانیان تۆمارکراوە بۆ جارى دووەم توشى کۆرۆنا بوون و سەرجەمیان چاکبوونەتەوە.