گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

رونکردنەوە لەسەر ’بەئامانج گرتنى’ گۆڕى ئەبو مەهدى موهەندیس دەدرێت

2020.10.13 - 09:57
App store icon Play store icon Play store icon
رونکردنەوە لەسەر ’بەئامانج گرتنى’ گۆڕى ئەبو مەهدى موهەندیس دەدرێت

ناس کورد-

فەرماندەیی پۆلیسى نەجەف رەتیکردەوە گۆڕى ئەبو مەهدى موهەندیس جێگرى پێشووى سەرۆکى دەستەى حەشدى شەعبى بە ئامانج گیرابێت، دواى ئەوەى حەشدى شەعبى دۆزینەوەى ماددەى تایبەت بە دروستکردنى بۆمبى چێنراوى لەو شوێنە راگەیاند.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

فەرماندەییەکە لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە ئاماژەى بەوە کردووە "هەموو ئەو هەواڵانەى دەستاودەست کراون لەو بارەیەوە ناڕاستن، ئەوەى هەبووە لەناوبردنى پاشماوەکانى جەنگ بووە لە گۆڕستانى وادى سەلام لەلایەن بەرگرى شارستانییەوە".

 

لاى خۆیەوە، فیرقەى ئیمام عەلى سەر بە حەشدى شەعبى بەهەمان شێوە رەتیکردەوە گۆڕەکەى موهەندیس بە ئامانج گیرابێت.  

 

عیماد زەیدى یاریدەدەرى فەرماندەى فیرقەکە لە بەیاننامەیەکدا وتى "پاشماوەى شەڕى نەجەف لەساڵى 2004 دۆزراوەتەوە کە زیاتر لە 100 مەتر لە گۆڕەکەوە دوورە و بە یارمەتى بەرگرى شارستانى لەناوبراوە".

 

پێشتر دەستەى حەشدى شەعبى لەبەیاننامەیەکدا باسى لەوەکردبووە، هێزەکانیان جۆرە ماددەیەکیان دۆزیوەتەوە لە نزیک گۆڕى موهەندیس کە لە دروستکردنى بۆمبى چێنراودا بەکاردەهێنرێت و لێکۆڵینەوەیان لەو بارەیەوە دەستپێکردووە.