گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق پێشنیارێكی نوێ بۆ بەڕێوەبردن و هەناردەکردنى نەوتى هەرێم دەکات

2020.10.13 - 09:28
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق پێشنیارێكی نوێ بۆ بەڕێوەبردن و هەناردەکردنى نەوتى هەرێم دەکات

ناس کورد-

وەزیرى نەوتى عێراق، پێشنیارى ئەوە دەکات کۆمپانیایەکى تایبەت دابمەزرێت بۆ کاروبارى بەڕێوەبردن و دەرهێنان و هەناردەکردنى نەوتى خاوى هەرێمى کوردستان و ئاماژەى بەوەش کرد کە لێکتێگەیشتنى باش لەنێوان حکومەتى فیدراڵ و هەرێمى کوردستان هەیە لەبارەى سیاسەتى نەوتییەوە.

 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیرى نەوتى عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، هەڵوێستی وەفدی دانوستانكاری حكومەتی هەرێم هەماهەنگە لەگەڵ هەڵوێستی حكومەتی فیدراڵ بۆ گەیشتن بە چارەسەرێكی دەستوری بۆ ناكۆكییەكان لەبارەی بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوت لە هەرێمی كوردستان.

 

ئاماژەی بەوەشداوە كە پێشنیارێكی بۆ دامەزراندنی كۆمپانیای نەوتی هەرێمی كوردستان پێشكەش كردوە بۆ ئیدارەدانی پڕۆسەی دەرهێنان و هەناردەی نەوت لە كێڵگەكانی هەرێم كە ئەو كۆمپانیایە لەڕوی تەكنیكی و كارگێڕییەوە ببەسترێتەوە بە سەرۆكایەتی هەرێم و وەزارەتی نەوتی فیدراڵەوە لەپێناو گەیشتن بە رێككەوتنی كۆتایی لەنێوان هەردوولا.

 

جەختیشی كردۆتەوە كە لێكتێگەیشتنی باش لەنێوان هەردو حكومەت سەبارەت بەو پرسە هەن ئەوەش لەچوارچێوەی دانوستانەكانی نێوانیاندا لەبارەی سیاسەتی نەوت بەگوێرەی دەستور.

 

رونیشیكردۆتەوە كە هەرێمی كوردستان خواستێكی ئەرێنی هەیە بۆ چارەسەركردنی خاڵە ناكۆكەكان سەبارەت بە سروشتی ئیدارەدانی كێڵگە نەوتییەكانی هەرێم و بڕی هەناردەی نەوت و بیرۆكەی نوێشی هەن بۆ ئیدارەدانی ئەو كێڵگانە لەگەڵ بەغدا.