گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆمپیۆ: فەیلەقی قودس و حزبوڵای لوبنانی دوو خێزانی مافیاین

2019.05.04 - 11:44
پۆمپیۆ: فەیلەقی قودس و حزبوڵای لوبنانی دوو خێزانی مافیاین
ناس كورد- وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایدەگەیەنێت "فەیلەقی قودس هێرشە تیرۆرستییەكانی ئێران لە هەموو جیهاندا بەڕێوە دەبات و ساڵانە 700 ملیۆن بۆ ملیارێك دۆلار بۆ حزبوڵای لوبنانی تەرخان دەكات". لەمیانەی پێشكەشكردنی وتارێكدا، مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، ئاماژەی بەوە كرد، سوپای پاسداران نزیكەی 20٪ی ئابوری ئێرانیان لە ژێر دەستدایە و فەیلەقی قودسیش كە هێرشە تیرۆرستییەكانی ئێران لە هەموو جیهاندا بەڕێوەدەبات بە فەرمانی فەرماندەی سوپای پاسداران كار دەكەن. پۆمپیۆ هەردوو هێزەكەی بە خێزانێكی مافیایی ناوبرد و جەختیشیكردەوە، كە پێویستە دەسەڵاتی فەیلەقی قودس كەمبكرێتەوە كە بەوتەی ئەو "ڕێكخراوە تیرۆرستییەكانی وەك حزبوڵا لە لوبنان بەڕێوەدەبات و ساڵانە بە بڕی 700 بۆ یەك ملیار دۆلار هاوكاری ئەو ڕێكخراوە دەكەن". وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەبارەی سەرهەڵدانەوەی داعش روونیكردەوە لە فشارەكانیان دژی شانە نوستووەكانی داعش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق و سوریا و تەواوی جیهان بەردەوام دەبن و جارێكی دیكە ڕێگە بە سەرهەڵدانەوەی هەژموونی داعش نادەن لەناوچەكە. فەیلەقی قودس بەشێكە لە هێزەكانی سوپای پاسداران و لەلایەن قاسم سولەیمانییەوە فەرماندەیی دەكرێت و زۆرینەی كاروبارە سەربازییەكانی دەرەوەی ئێران دراوەتە دەست فەرماندەی ناوبراو.