گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

خالید شوانی تاکە کاندیدە بۆ وەزارەتی داد

تا ئێستا یەکێتی کاندیدی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی یەکلانەکردوەتەوە

2019.03.05 - 11:38
تا ئێستا یەکێتی کاندیدی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی یەکلانەکردوەتەوە

 

ناس کورد - هەڤاڵ فەتاح

 

سەرەڕای ڕێککەوتنیان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان، بەڵام هێشتا یەکێتی نیشتمانی کوردستان کاندیدی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان یەکلانەکردوەتەوە، بەرپرسێکی یەکێتیش دەڵێت تاکە کاندیدیان بۆ وەزارەتی دادی عێراق خالید شوانییە و پارتیش ڕەزامەندی لەسەر دەربڕیووە.

 

دوێنێ یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان ڕێککەوتنی سیاسییان واژۆکرد، بەپێی ڕێککەوتنەکەش سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و وەزیری دادی عێراق بۆ یەکێتییە.

 

پۆڵا تاڵەبانی بەرپرسی مەڵبەندی بەغدای یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند، تا ئێستا کاندیدی سەرۆکی پەرلەمان لەنێوان بێگەرد تاڵەبانی و ڕێواس فایەق یەکلانەکراوەتەوە، وتیشی: "كۆمیتەی سەركردایەتی یەکێتی لە لە چەند رۆژی داهاتوودا كۆدەبیتەوە بۆ یەكلاكردنەوەی پرسی كاندیەدەكانی بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان و پۆستی وەزارەتی داد لە حكومەتی فیدراڵی."

 

تاڵەبانی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، خالید شوانی تاکە کاندیدی یەکێتییە بۆ وەزارەتی داد و "ئەو پرسەش لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکەی دوێنێدا یەکلاکراوەتەوە."