گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە كۆبوونەوەكەی كازمی سەرۆك لیستێك پێشنیاری دەستكاریكردنی موچەی گروپێك لە موچەخۆرانی كرد

2020.10.13 - 08:31
App store icon Play store icon Play store icon
لە كۆبوونەوەكەی كازمی سەرۆك لیستێك پێشنیاری دەستكاریكردنی موچەی گروپێك لە موچەخۆرانی كرد

ناس کورد-

سەرۆکى بەرەى تورکمانى رایگەیاند، لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانى عێراق پێشنیارى دەستکاریکردنى موچەى گروپێک لە موچەخۆرانیان کردووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئەرشەد ساڵحی، سەرۆكی بەرەی توركمانی لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەى بەوە کرد، لەکۆبوونەوەکەدا پێشنیارى ئەوەمان کرد بەهیچ شێوەیەک دەستکارى موچەى خانەنشینان و فەرمانبەران نەکرێت و تەنها دەستکارى موچەى پلە باڵاکان و خاوەن دوو موچەکان بکرێت و ئەو لێبڕینەى ئەوان بدرێتە چاودێرى کۆمەڵایەتى بۆ باشکردنى گوزەرانى ئەو هاووڵاتیانەى کە خاوەن بژێوییەکى دیاریکراوون یاخود خاوەن پێداویستى تایبەتن.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکى بەرەى تورکمانى رونیکردۆتەوە کە پاڵپشتیکردنى گەشەپێدان بە کەرتى تایبەت و پاشەکشەى دەوڵەت لە بەرهەمهێنان و پشتبەستن بە پرەنسیپى کڕینى خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان لە کەرتى تایبەت یەکێکە لە هۆکارە کاریگەرەکان کە هاوکار دەبێت لە سەرکەوتنى پلانى بوژانەوەى ئابورى عێراق و جەختیشى لەسەر پێویستى سودوەرگرتن لە تواناى گەنجان و دەرچووان کردەوە بۆ چاکسازى ئابورى و بونیادنانى وڵات.