گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەغدا رونکردنەوە لەسەر ’جوڵەى حەشدى شەعبى’ بەرەو کەرکوک دەدات

2020.10.13 - 08:25
App store icon Play store icon Play store icon
بەغدا رونکردنەوە لەسەر ’جوڵەى حەشدى شەعبى’ بەرەو کەرکوک دەدات

ناس کورد-

شانەى ڕاگەیاندنى جەنگى عێراق راستى جموجۆڵى یەکە سەربازییەکانى حەشدى شەعبى بۆ پارێزگاى کەرکوک ئاشکراکرد.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

شانەکە کە سەر بە نوسینگەى سەرۆک وەزیرانى عێراقە، لەدوا راگەیەنراویدا کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە ئاماژەى بەوە کردووە، ئەو هەواڵەى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە لەبارەى جموجۆڵى یەکەکانى حەشدى شەعبى بەرەو کەرکوک ورد نییە و راست نین.

 

جەختیشیکردوووەتەوە، جموجۆڵى سەرجەم یەکە سەربازییەکان تەنها لەرێگەى فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانەوە دەبێت.