گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کازمی بە کوردی تویتێکی کرد لەبارەى وەرەقەی سپی چاکسازی

2020.10.12 - 22:34
App store icon Play store icon Play store icon
کازمی بە کوردی تویتێکی کرد لەبارەى وەرەقەی سپی چاکسازی

ناس کورد-

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە زمانی کوردی تویتێکی کرد و باس لە "وەرەقەی سپی" چاکسازی دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کازمی لە تویتەکەیدا (12ی تشرینی یەکەمی 2020) نوسیویەتی، "پلانی چاکسازی "وەرەقەی سپی" کە ئەمڕۆ پێشکەشی هێزە سیاسیەکانمان کرد، پڕۆژەی چارەسەری قەیرانی درێژخایەنی بەڕێوەبردنی ئابوری و پشت بەستنە تەنها بە نەوت و جۆراوجۆرنەکردنی سەرچاوەکانی داهات، برایانی هێزە سیاسیەکان بە هەند وەریان گرت و تێزەکانی بەرپرسانەن بۆ گەلەکەمان و جێگای ستایشن."

 

 

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستپێشخەری "خستنەسەرکاری" بۆ دۆزینەوەى هەلی کار بۆ گەنجان ڕاگەیاند، وەزیری کاریش دەڵێت، "10 هەزار بێکار هەڵگری بڕوانامەی باڵان".  

  

لە ڕاگەیەنراوێکدا نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق (12ی تشرینی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند، کازمی لەگەڵ ئەندامانی تیمەکەى کۆبووەتەوە بۆ تاوتوێکردنی دەستپێشخەرییەکە و داوای لە تەواوی دامودەزگاکان کرد هاوکاری ئەو هەنگاوە بکەن و ئاستەنگەکانی بەردەم جێبەجێکردنی نەهێڵن.  

  

هەروەها کازمى پشتیوانى خۆى بۆ پڕۆژەى کاراکردنى ئەنجومەنى خزمەتى فیدراڵى دەربڕیوە.  

  

لاى خۆیەوە، وەزیرى کارى عێراق ڕایگەیاندووە، ئەنجومەنى خزمەتى فیدراڵى کاریگەرى دەبێت لەسەر سیاسەتى دامەزراندن، حکومەت روبەڕووى ژمارەیەکى زۆر بێکار بووەتەوە بەهۆى سیاسەتى بێبەرنامەى دامەزراندنەوە.  

  

وتیشى "زیاتر لە  10 هەزار کەسى بێکار هەڵگری بڕوانامەی باڵان".  

  

هاوکات سەرۆکى ئەنجومەنى ئەنجومەنى خزمەتى فیدراڵى باسى لەوەکردووە، لەڕێگەى ئەو دەستپێشخەرییەوە زانیارییەکان کۆدەکەنەوە بۆ زانینى ژمارەى ئەو کەسانەى بەدواى کاردا دەگەڕێن.