گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كێشە دروست بوو لە دابینكردنی بۆق بۆ چێشتخانەكانی فەڕەنسا

2020.10.12 - 22:30
App store icon Play store icon Play store icon
كێشە دروست بوو لە دابینكردنی بۆق بۆ چێشتخانەكانی فەڕەنسا

ناس کورد-

کێڵگەکانی بەخێوکردنی بۆق لە باشوری خۆرهەڵاتی فەڕەنسا کە زیاتر لە 100 هەزار بۆقیان تێیدایە، ناتوانن خواستی چێشتخانەکان پڕبکەنەوە، بەهۆى زۆرى خواستەوە لەسەرى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسی فرانس پرێس ( 12ی تشرینی یەکەمی 2020) بڵاویکردەوە، بەگوێرەی داتاکانی دامەزراوەی دڵنیایی خۆرکی فەڕەنسا، هاوڵاتیانى ئەو وڵاتە ساڵانە نزیکە چوارهەزار تۆن ڕانە بۆق دەخۆن، بەڵام ئێستا کێڵگەکان ناتوانن خواستی چێشتخانەکان دابین بکەن.

 

زۆد پاتریس فرانسۆا، کەخاوەندارێتی زنجیرە کیڵگەیەکی بەخێوکردنی بۆق دەکات لە باشوری خۆرهەڵاتی فەڕەنسا دەڵێت "بۆق بەگشتی و ڕانەکەی یەکێکە لەهەرە خواردنە تایبەتییەکانی گەلی فەڕەنسا، بەجۆرێک سەرەڕای ئەوەی لەئێستادا زیاتر لە (100) هەزار بۆقی لە کێڵگەکەمدا هەیە، بەڵام ناتوانم خواستی چێشتخانەکانى ئەم ناوچەیە بەشێوەیەکی باش پڕبکەمەوە".

 

فرانسۆا لە ساڵی 2010 وە دەستی بە پڕۆژەی بەخێوکردنی بۆق کردووە و یەکەم حەوزی بەخێوکردنی بۆقیشی لە ناوچەی (دۆم) کردووەتەوە و لەئێستادا بەڕووبەری دوو هەزار 500 مەتر دوجا حەوزی بەخێوکردنی بۆقی هەیە.

 

فرانسوای تەمەن 56 ساڵ وتى "لە 99%ی سەرچاوەی سەرەکی گەرا بۆقەکانی هەموو کێڵگەکانی فەرەنسا، تورکیا و وڵاتانی ئاسیا و خۆرهەڵاتی ئەوروپایە".