گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەرمانێکى بەپەلەى کازمى بۆ وەزارەتەکان ’’سێ رۆژ مۆڵەتتان هەیە’’

2020.10.12 - 20:58
App store icon Play store icon Play store icon
فەرمانێکى بەپەلەى کازمى بۆ وەزارەتەکان ’’سێ رۆژ مۆڵەتتان هەیە’’

ناس کورد-

 

راوێژکارى مستەفا کازمى بۆ کاروبارى هەڵبژاردن رایگەیاند، کازمى فەرمانى بە وەزارەتەکان کردووە بەپەلە وەڵامى داواکانى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان بدەنەوە لەماوەى سێ رۆژدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدولحسێن هنداوى (12ى تشرینى یەکەمى 2020) بە ئاژانسى فەرمى عێراقى راگەیاندووە، پێویستە پەرلەمان پەلە بکات لە ناردنى خشتەى تایبەت بە بازنەکانى هەڵبژاردن، حکومەتیش لە چوار بۆ پێنج ئاڕاستەوە کاردەکات و دەیەوێت هەڵبژاردن لەوادەى دیاریکراودا بەڕێوەبچێت.

 

باسى لەوەشکردووە، ئامادەکاریی ئەمنى بۆ هەڵبژاردن بەردەوامە، هەروەها لیژنەیەکى تر یارمەتى کۆمسیۆن دەدات بۆ تۆمارى بایۆمەترى.

 

بەوتەى هنداوى، ئەو کۆمپانیا ئیسپانییەى کە کارتى بایۆمەترى چەپدەکات گرێبەستى لەگەڵ کۆمسیۆن هەیە و تا ئێستا  16 ملیۆنى چاپکردووە و 10 ملیۆنى دیکە ماوە. هاریکاریش بەردەوامە لەگەڵ نەتەوەیەکگرتووەکان بە ئامانجى رێگرى لە خروقات.

 

جەختیشیکردووەتەوە، هیچ شتێک نییە کە کاریگەرى لەسەر بەڕێوەچوونى هەڵبژاردن لەوادەى خۆیدا بکات، پێویستە ئێستا کار لەسەر بازنەکان بکرێت کە پێشتر 18 بوو ئێستا کراوەتە 83  و کۆمسیۆن لایەنى پەیوەندیدارە بۆ دیاریکردنى خشتەى دەنگدان لەهەر پارێزگایەک.

 

لە دانیشتنی پەرلەمانی عێراقدا (شەممە 10ی تشرینی یەکەمی 2020) دەنگ درا لەسەر دابەشکردنی بازنەکانی هەڵبژاردنەکان بەسەر 83 بازنەی هەڵبژارندا، هەرچەندە بەشێک لە کوتلەکان ناڕازیی بوون و دانیشتنەکەیان جێهێشت.