گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى نوێ لەبارەى گەیشتنى پارەکەى بەغدا.. وەزیرى دارایی رونکردنەوە لەسەر موچە دەدات

2020.10.12 - 20:19
زانیارى نوێ لەبارەى گەیشتنى پارەکەى بەغدا.. وەزیرى دارایی رونکردنەوە لەسەر موچە دەدات

ناس كورد-

ئەندامێکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى کوردستان ئاشکرایکرد، پارەکە بەغدا گەیشتووەتە هەرێم سبەینێ وەزیرى دارایی دەچێتە پەرلەمان و لەبارەى موچەوە رونکردنەوە دەدات.

 

ئەرشەد حسێن پەرلەمانتارى پارتى لە لیژنەى دارایی  (12ى تشرینى یەکەمى 2020) بە ناس کوردى ڕاگەیاند، بەپێی ئەو زانیاریانەى دەستیان کەوتووە 320 ملیار دینارەکە لەبەغداوە رەوانەى هەرێمى کوردستان کراوە و گەیشتووە.

 

وتیشى "بڕیارە سبەینێ وەزیرى دارایی بێتە پەرلەمانى کوردستان و رونکردنەوە بداتە لیژنەى دارایی لەبارەى پارەکەى بەغدا و موچەى فەرمانبەرانەوە".

 

دوێنێ یەکشەممە میدیای فەرمیی یەکێتی و بەشێک لە میدیاکانی دیکەش خەرجکردنی 320 ملیارەکەیان ڕاگەیاند، بەڵام دواتر زانیارییەکە ڕەتکرایەوە.  

  

هەر ئەمڕۆ دووشەممە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی درایی و ئابوریی هەرێم بەناس کوردی ڕاگەیاند "وەزارەتی دارایی فەرمانی بە گەنجینەکان کردووە لیستی موچەی مانگی نۆ ئامادە بکەن، بەمەبەستی دابەشکردنی موچەی ئەم مانگە".    

  

وتیشی "بەوپێیەش سێ موچەی کابینەی هەشتەم و دوو موچەی ئەم کابینەیەش پاشەکەوت دەکرێت و ئەم مانگە موچەی مانگی نۆ دابەش دەکرێت".    

  

سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەشكرد "پێدەچێت بەو هۆیەوە موچەی ئەم مانگە زیاتر دوا بکەوێت، ئەوەش بەو پێیەی پێشتر لیستی موچەی مانگی نیسان ئامادە کرابوو، بەڵام ئەوە هەڵدەوەشێتەوە و لیستێکی نوێ ئامادە دەکرێت، ئەوەش لانیکەم دوو ڕۆژی پێدەچێت".