گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

لەم هەفتەیەدا كاندیدەكانیشمان یەكلایی دەكەینەوە

وتەبێژی یەكێتی: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕێككەوتنەكەمان لەگەڵ پارتی واژوو دەكەین

2019.05.04 - 11:03
App store icon Play store icon Play store icon
وتەبێژی یەكێتی: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕێككەوتنەكەمان لەگەڵ پارتی واژوو دەكەین

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- شەهرام عەزیز شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی لەم هەفتەیەدا دێتە شاری سلێمانی و رێككەوتنی نێوان پارتی و یەكێتی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە سلێمانی واژوو دەكەن. . لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند"بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە سلێمانی بكەن و كۆتا ڕێككەوتنی پێكهێنانی حكومەت لە نێوان هەردوولا واژوو بكەن". . وتەبێژی یەكێتی ئاماژەی بەوەكرد، هەر لەدوای واژووكردنی ڕێككەوتنەكە بەزووترین كات و لەم هەفتەیەدا كاندیدەكانی یەكێتی بۆ كابینەی نوێی حكومەت دیاری دەكرێت. . بەشێك لە سەركردەكانی گۆڕان لەو بڕوایەدان كە پێویستە لەگەڵ پارتی لەبارەی پێكهێنانی حكومەت بەگشتی و بەتایبەت زیادكردنی جێگرێك بۆ سەرۆكی هەرێم گفتوگۆ بكەن و هێشتا دیار نییە كە لە سەردانەكە چاوەڕوانكراوەكەی ئەم هەفتەیەی پارتی بۆ سلێمانی شاندەكەی پارتی سەردانی گردی زەرگەتە دەكات یان نا. . نزیكەی 215 ڕۆژ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تێپەڕیوە و تا ئێستا لایەنە براوەكانی ئەو هەڵبژاردنە نەگەیشتوونەتە ڕێككەوتنی كۆتایی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم. .