ناس كورد-
ئەو شەپۆلی باران بارینەی كە شارەكانی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە بەردەوام دەبێت و لە سبەینێوە گۆڕانكاری بەسەر كەشوهەوای شارەكانی كوردستان دێت.
لەراگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی دەست (ناس كورد) كەوتووە، ئاماژە بەوە دەكات "ئەمڕۆ باران بارین لە تەواوی شارەكانی هەرێم بەردەوام دەبێت و سبەی باران بارین دەوەستێت و ئاسمان ساماڵی نیمچە هەور دەبێت".
بە گوێرەی راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ (شەممە) لە سەرجەم شارەكانی هەرێم ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ باران بارین لە كات و شوێنی جیا جیا، لەهەندێ شوێنیش باران بەلێزمە دەبارێت پاشان لە كاتەكانی ئێوارەدا كاریگەری كەم دەبێتەوە.
ئاماژە بەوەش كراوە، بۆ سبەی پێشبینی كراوە، لەسەرجەم شارەكانی هەرێم ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیچمە هەور بێت.
سەبارەت بە پلەكانی گەرماش لە راگەیەندراوەكەی كەشناسیدا، روونكراوەتەوە، ئەمڕۆ پلەكانی گەرمای سەرجەم پارێزگاكانی هەرێم لە نێوان 9 بۆ 20 پلە دەبێت.