گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە 12 كاتژمێری رابردوو زۆرترین باران لەم ناوچانەی كوردستان باریوە

2019.05.04 - 09:28
App store icon Play store icon Play store icon
لە 12 كاتژمێری رابردوو زۆرترین باران لەم ناوچانەی كوردستان باریوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- زۆرترین رێژەی باران بارین لە 12 كاتژمێری رابردووی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دیاریكرا كە لە پارێزگای دهۆك بووە. بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزانی هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی دەست (ناس كورد) كەوتووە، لە 12 كاتژمێری رابردوو زۆرترین رێژەی باران لە قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆك باریوە كە بڕەكەی 5.4 ملیمەتر بووە. راگەیەندراوەكە ئاماژە بەوە دەكات، لە 12 كاتژمێری رابردوو لە پارێزگای هەولێر بڕی 0,06 ملیمەتر و لە پارێزگای دهۆك بڕی 4,4 ملیمەتر و لە پارێزگای سلێمانی بڕی 1,8 ملیمەتر و لە پارێزگای هەڵەبجە بڕی 0,02 ملیمەتر باران باریوە. راگەیەندراوەكە سەبارەت بە كۆی گشتی باران بارین لە پارێزگاكان روونیدەكاتەوە، لە پارێزگای هەولێر 867,3 ملیمەتر و لە پارێزگای دهۆك 1123,6 ملیمەتر و لە پارێزگای سلێمانی 1240,09 ملیمەتر و لە پارێزگای هەڵەبجە 1037,2 ملیمەتر و لە پارێزگای كەركوك بڕی 530,05 ملیمەتر باران باریوە.