ناس کورد-
برایەکى قادرى حاجى عەلى بە ناس کوردى ڕاگەیاند، دۆخى تەندروستى براکەى زۆر باشە و تا ئێستا داواى دەرکردنیان نەکردوە لەنەخۆشخانە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەتا حاجى عەلى، براى قادرى حاجى عەلى تایبەت بەناس کوردى ڕاگەیاند" لەئێستادا بارودۆخى تەندروستى کاک قادر زۆر باشە و بەگوێرەى وتەى پزیشکەکانى قۆناغى مەترسى تێپەڕاندووە".
ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد"وەڵامدانەوەى زۆر باشى هەبووە بۆ چارەسەر و چاودێریکردنە تەندروستیەکەیى و مانەوەى بۆ ئەو ماوەیەى کە داخڵکراوە".
لەبارەى کات و ساتى دەرچوونى لە نەخۆشخانە، عەتا حاجى عەلى وتی "هێشتا پزیشکەکان بڕیارى ڕۆژى دەرکردنیان دیاری نەکردوە و خۆشمان مانەوەیمان لەنەخۆشخانە بەباشتر دەزانین بۆ ئەوەى بەتەواوى سەرجەم قۆناغەکانى وەرگرتنى چارەسەرەکانى تێپەڕێنێت".
هەفتەى ڕابردوو بەهۆى توشبوونى بەڤایرۆسى کۆرۆنا، قادرى حاجى عەلى یەکێک لەدامەزرێنەرانى بزوتنەوەى گۆڕان و کەسایەتى دیارى سلێمانى داخڵى نەخۆشخانە کرا.