ناس کورد-
بانکى ڕافیدەینى عێراق پێدانى قەرزى بەفەرمانبەران و خانەنشینان و هاووڵاتیان بۆ کڕینى ئۆتۆمییل ڕاگەیاند و بڕى سووەکەشى دیاریکردوە کە دەچێتە سەر.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
(12ى تشرینى یەکەمى 2020 ) نوسینگەى ڕاگەیاندنى بانکى ڕافیدەین راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە کراوە، بژاردنەوەى قەرزەکان بۆ کڕینى ئۆتۆمبیل مانگانەیە و لە 3 مانگ دواى ڕادەستکردنى بڕە پارەکە بەو چین و توێژانە دەستپێدەکات.
ئەوەش ڕونکراوەتەوە، لەبەرامبەر ئەو بڕە پارەیەى کە بەقەرز دەدرێتە ئەو چین وتوێژانە بۆ کڕینى ئۆتۆمبیل بەڕێژەى 4% سوى دەچێتە سەر.