گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق نرخی بەنزینی كواڵێتی بەرز هەرزان دەكات

2020.10.12 - 09:02
عێراق نرخی بەنزینی كواڵێتی بەرز هەرزان دەكات

ناس کورد-

وەزارەتى نەوتى عێراق پێداچوونەوە بە نرخى بەنزینى کوالیتى بەرزدا دەکات لە بەرژەوەندى هاووڵاتیان و بەمەبەستى کەمکردنەوەى نرخەکەى. 

 

سادیق سەڵیتى، ئەندامى لیژنەى نەوت و وزە لەپەرلەمانى عێراق (12ى تشرینى یەکەمى 2020) بەڕۆژنامەى سەباحى فەرمى ڕاگەیاندوە :" وەزارەتى نەوت سورە لەسەر کەمکردنەوە و دابەزاندنى نرخى بەنزینى  کوالیت بەرز و ئەو هەنگاوەش دەبێتە هۆى هاندان بۆ ئەوەى هاووڵاتیان ئەو بەنزینە بەکاربهێنن لەبرى بەنزینى عادى کە نرخەکەى 450 دینارە بۆ هەر لیترێک".

 

هاوکات لەڕاگەیەنراوێکدا حامد یونس بریکارى وەزارەتى نەوت بۆ کاروبارى دابەشکردن جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، بڕیارى پێداچونەوە بەنرخەکانى بەنزینى کوالیت بەرز لەچوارچێوەى هەوڵەکانى دەستەبەرکردنى ئەو سوتەمەنیەیە بۆ هاووڵاتیان.