گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی نەوتی خاو دابەزی

2020.10.12 - 08:29
نرخی نەوتی خاو دابەزی

ناس کورد-

نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهان نزیکەی نیو دۆلار دابەزی و بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 42 دۆلار و 44 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

 

بەگوێرەی ماڵپەڕی "Oil Price"ی تایبەت بە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان، (12ی تشرینی یەکەمی 2020)، بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت نزیکەی 50 سەنت لە نرخەکەی دابەزى و بە 42 دۆلار و 44 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

 

هاوکات، بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکی "تێکساس" بەرامبەر 40 دۆلار و 20 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەهەمان شێوە ئەویش 40 سەنتی لە نرخەکەی لەدەستدا.

 

کاریگەرییە ئابورییەکانی کۆرۆنا لەسەر جیهان بەردەوامە و بازاڕی نەوتیش یەکێکە لەو بازرگانییانەی کۆرۆنا کاریگەرییەکی بەرچاوی خستووەتەسەر.