ناس كورد-
بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمارى عێراق لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەى هەرێمى کوردستان لەشارى هەولێر کۆدەبێتەوە و بە گوێرەى زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەدا 7 دۆسیە تاوتوێ دەکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
(12ى تشرینى یەکەمى 2020) بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمارى عێراق لەشارى هەولێر لەگەڵ سەرۆکایەتییەکانى (پەرلەمان، حکومەت، هەرێم)ى کوردستان کۆدەبێتەوە.
بەگوێرەى زانیارییەکانى ناس کورد، لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەى هەرێمى کوردستان، بەرهەم ساڵح تاوتوێى هەریەک لە دۆسیەکانى هەڵبژاردن و دۆخى تەندروستى و ڕێککەوتنى شنگال و مووچەى فەرمانبەران و کێشەکانى هەرێم و بەغدا و ڕەوشى کەرکوک و بودجەى 2021، دەکات.
هاوکات سەرۆک کۆمارى عێراق لە شارى هەولێر چەند دیدار و کۆبوونەوەیەکى دیکە لەگەڵ بەشێک لە بەرپرسانى حزبى ئەنجام دەدات.