گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حکومەتى هەرێم لە ڕێگەى کۆمپانیایەکى نەوتەوە برنج و زەیت بەسەر هاووڵاتیان دابەش دەکات 

2020.10.11 - 23:14
حکومەتى هەرێم لە ڕێگەى کۆمپانیایەکى نەوتەوە برنج و زەیت بەسەر هاووڵاتیان دابەش دەکات 

ناس کورد- 

سەرۆکى لیژنەى پلان و پڕۆژەکان لەئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى ڕایگەیاند" لەلایەن کۆمپانیاى ڕۆسنەفتى ڕووسیەوە برنج و ڕۆنى زەیت بۆ خێزانە هەژارەکانى سنورى پارێزگاى سلێمانى دابینکراوە و بۆ هەر خێزانێک بڕى 50 کیلۆ برنجى پێدەدرێت. 

 

ڕەمەزان ڕەسوڵ، سەرۆکى لیژنەى پلان و پڕۆژەکان لەئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى (11ى تشرینى یەکەمى 2020) بەناس کوردى راگەیاند، ئەو خۆراکەى کە دابینکراوە لەلایەن کۆمپانیایەکى ڕووسیەوە برنج و ڕۆنە و زیاتر لە 70 هەزار خێزانى هەژارى سنورەکەشدا دەگرێتەوە. 



وتیشى، پێشتر ئەو خێزانانە لەلایەن وەزارەتى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتیەوە وەکو خەڵکانى هەژار ناویان تۆمارکراوە. 

 

بەوتەى رەمەزان ڕەسوڵ، ئەو خۆراکە لەڕێگەى بریکارەکانى خۆراکەوە بەسەر خێزانە هەژارەکانى سنورى ئیدارەکانى گەرمیان و ڕاپەڕیندا دابەش دەکرێت. 



جەختیشی کردەوە، ئەم خۆراکە پەیوەندى بەو پارەیەوە نیە کە پێشتر و لەکاتى کەرەنتینەى گشتیدا حکومەت بۆ هاریکارى هەژاران کۆى کردەوە و بڕیارە بەسەر ماڵە هەژارەکاندا خەرج بکرێت.