گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمريكا پێگەى خۆى لە حەسەكە بەهێز دەكات و كاروانێك لە هەرێمى كوردستانەوە ڕەوانە دەكات [ڤیدیۆ]

2020.10.11 - 22:49
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمريكا پێگەى خۆى لە حەسەكە بەهێز دەكات و كاروانێك لە هەرێمى كوردستانەوە ڕەوانە دەكات [ڤیدیۆ]

ناس کورد-

ئەمريكا پێداويستى لۆجستى و ئۆتۆمبێل و زرێپۆشى سەربازى زياتر ڕەوانەى حەسەكە لە ڕۆژئاواى کوردستان دەكات و پێگەى خۆى لەو ناوچەيە بەهێزتر دەكات، كاروانەكەش لە هەرێمى كوردستانەوە نێردراوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ماڵپەڕى "ڕوسيا ئەليەوم" ڤيديۆيەكى بڵاوكردوەتەوە كە كاروانێكى لۆجستى ئەمريكايە بەرەو حەسەكە دەڕوات و نوسيويەتى "گوازەرەوەى سوتەمەنى لەگەڵ ئەو كاروانە لۆجستيەدا بوون كە ژمارەيان 54 بارهەڵگرە و لەسەر ڕێگەى M4ن لەنێوان قامشلى و حەسەكە لە ڕۆژئاواى کوردستان.

 

ڕونيشكراوەتەوە، ئەمريكا پێگەى خۆى لە كۆمەڵگەى حەسەكە بەهێزتر دەكات و ئەو كاروانە لە دەروازەى وەليدى سنوريى لەگەڵ هەرێمى كوردستان هاتونەتە رۆژئاواى کوردستانەوە.

 

ئەمريكا لە ڕۆژئاواى كوردستان پاڵشتى هێزە كورديەكان دەكات و لەسەرەتاى شەڕى داعشەوە هاوكارى پێشكەشى هێزەكانى سورياى ديموكرات "هەسەدە" دەكات كە كوردەكان دەيبەن بەڕێوە.