کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- لێپرسراوی ناوەندی دەرەوەی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان داوا لە ئەنجوومەنی سەركردایەتی حزبەكەی دەكات كۆنگرە ئەنجام بدات و نە بەستنی كۆنگرە بە هۆكاری كێشە ناوخۆییەكانی یەكێتی دەزانێت. . شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لێپرسراوی ناوەندی دەرەوەی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە میانەی راگەیەندراوێك كە وێنەیەكی دەست (ناس كورد) كەوتووە، ئاماژە بە ناڵاندنی یەكێتی بە دەست چەندین كێشەی ناوخۆییەوە دەكات و جەخت دەكاتەوە "هۆكاری هەموو كێشەكانیش ڕوونە كە (نەبەستنی كۆنگرەیە)". . ئەو بەستنی كۆنگرەیەك كە بەوتەی خۆی یەكێتی بگەڕێنێتەوە سەر ڕێڕەوی ڕاستەقینەی خۆی كە لە خزمەت خەڵك و جەماوەری یەكێتی و لەئاست گۆڕانكارییە گرنگەكانی كوردستان و ناوچەكەدا ڕۆڵی كارا و كاریگەری هەبێت، بە پێویست دەزانێت. . روونیشیدەكاتەوە "لەماوەی ڕابردوودا چەندینجار داواكاری و هەوڵی بەستنی كۆنگرە هەبووە و هەر جارێكیش بەبیانووی جیاواز بەرپەرچی ئەو خواستە دراوەتەوە!!". . جەختیش لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە لە ئێستادا هیچ "بیانوویەك" بۆ ئەنجامنەدانی كۆنگرەی حزبەكەی نەماوە و زیاتر لە هەر كەسێكی تر بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی كۆنگرە دەخاتە ئەستۆی كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و هیوادەخوازێت بە ئەركی خۆی لەو بارەیەوە هەستێت. .