گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆ:لەدیمەنێكی سەرسامكەردا سەرۆكی كۆریای باكور لە بەردەم گەلەكەیدا دەگری

2020.10.11 - 21:05
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ:لەدیمەنێكی سەرسامكەردا سەرۆكی كۆریای باكور لە بەردەم گەلەكەیدا دەگری

ناس كورد-

كیم جۆن ئون، سەرۆكی كۆریای باكور، گەلەكەیی و چاودێریكارانی لەسەرتاسەری جیهان توشی سەرسامی كرد كاتێك لەمیانی بەشداریكردنی لە نمایشێكی سەربازی گەورەدا لە پایتەختی وڵاتەكەی، فرمێسك بە چاوەكانیدا هاتە خوارەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

نمایشە سەربازییەكە، بەبۆنەی حەفتا و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی كرێكارانی كۆریاوە رێكخرابوو.

 

سەرۆكی كۆریای باکور لە وتەیەكدا، باسی لە ئازاری گەلەكەی بەهۆی كارەساتی سروشتی و پەتای كۆرۆناوە لەمساڵدا كردو وتیشی: ناتوانین بەبێ فرمێسكی سوپاسگوزاری باسی فیداكارییەكانی سوپای وڵاتەكەمان بكەین بۆ روبەڕوبوونەوەی كارەساتە سروشتییەكان و پەتای كۆرۆنا.

 

 هەروەها هەڕەشەی بەكارهێنانی هێزی سەربازی وڵاتەكەی دژبە هەر هەڕەشەیەك كرد بەڵام باسی ئەمریكای نەكردو ئامادەیی خۆیشی بۆ دەستپێكردنەوەی پەیوەندییە بازرگانییەكان لەگەڵ كۆریای باشور دەربڕی لەداوی كۆتایی هاتنی مەترسییەكانی كۆرۆنا.