ناس کورد-
وەزارەتى تەندروستى عێراق ڕەتیکردەوە بڕیارى قەدەغەى هاتووچۆ درابێت و جەخت لە پابەندبوونى هاوڵاتییان بە رێنماییەکان دەکاتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتەکە (11ى تشرینى یەکەمى 2020) لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند "داوا لە هاوڵاتییان دەکەین دەمامک ببەستن و پابەندبن بە دورکەوتنەوەى کۆمەڵایەتى و هیچ بڕیارێک نییە بۆ قەدەغەى هاتووچۆ".
وەزارەتی تەندروستیی عێراق (11ی تشرینی یەکەمی 2020) دەستنیشانکردنی دوو هەزار و 206 توشبووی نوێی کۆرۆنا لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا ڕاگەیاند، هاوکات سێ هەزار و 827 توشبووش نەخۆشییەکەیان پەڕاندووە و چاک بوونەتەوە.
بەگوێرەى ئامارەکانى وەزارەتەکە، 62 کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە، هەر سێ پارێزگاکەى هەرێم پلەی یەکەم و دووەم و سێیەمیان لە ژمارەى مردن بە ڤایرۆسەکە تۆمارکردووە.